Pages

Ads 468x60px

13 Jan 2019

٦٣ خۆپێشاندان لە حەفتەى یەکەمى ٢٠١٩ لە ئێران ڕووى داوە


٦٣ خۆپێشاندان لە حەفتەى یەکەمى ٢٠١٩ لە ئێران ڕووى داوە

▪️  بەپێی ڕاپۆرتێک لەناوخۆى ئێراندا کۆکراونەتەوە، لە هەفتەى یەکەمى ساڵى نوێوە، کۆماری ئیسلامی نزیکەى ٦٣ خۆپێشاندانى بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک ڕۆژانە نۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایی دژى دەسەڵاتدارێتى تاران بەرپا بووە و، مەترسییەکى بۆ ئەو ڕژێمە دروست کردووە.


▪️  ئەو ڕاپۆرتە کە لە لایەن هێزەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە ئامادە کراوە ئاماژەى بەوە داوە "هەفتەى یەکەمى کانوونى دووەم (بەفرانبار)ى ٢٠١٩، شەپۆلێکى خۆپێشاندان و ناڕەزایی ئێرانى گرتۆتەوە". 

▪️  ئەنجومەنى نیشتیمانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئێران کە بارەگاى سەرەکیی لە پاریسى پایتەختى فەرەنسایە، ڕوونی کردووەتەوە "زۆربەى پێکهاتەى بزووتنەوە خۆپێشاندانەکانى ئێران لە لایەن قوتابیانى زانکۆ و قوتابخانەکان و، کرێکارانى کارگە گەورەو بچووکەکانى شارە گەورەو بچووکەکان بووە، لەپاڵ ئەوانیش خانەنیشان و توێژەکانى دیکەی کۆمەڵگە چوونەتە نێو خۆپێشاندانەکانەوە".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates