Pages

Ads 468x60px

10 Jan 2019

شاندەکەى ئەمریکا دەچێتە ڕۆژاواى کوردستان




شاندەکەى ئەمریکا دەچێتە ڕۆژاواى کوردستان
▪️ سەرچاوەیەکى تایبەت لە ڕۆژاواى کوردستانەوە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت:
▫️ هەمان شاندەکەى ئەمریکا کە سەردانى ئیسرائیل و تورکیاى کرد، دێتە ڕۆژاوا.
▫️ بڕیار وایە ئەوڕۆ بگاتە قامیشلۆ


▪️ شاندەکەى واشنتۆن لە جان بۆڵتن ڕاوێژکارى ئەمنیەتى نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ و جۆزیف دونفۆرد سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا و جەیمس جێفری وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی هاوپه‌یمانی جیهانی کە له‌ شوێنی برێت مه‌كگۆرك دانراوه‌ پێک هاتبوون.
▪️ شایەنى باسە ئەم شاندە یەکشەممە لە ئیسرائیل چاویان بە سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ کەوت.
▪️ لە ئیسرائیل جان بۆڵتن گوتى: ئەگەر ڕێککەوتنێک لەسەر پاراستنى کوردە هاوپەیمانەکەمان نەبێت، ئێمە لە سوریا ناکشێینەوە.
▪️ شاندەکە بڕیار بوو لە تورکیا لەگەڵ وەزیرى بەرگرى تورکیا (حولوسى ئاکار) و وەزیرى دەرەوەى تورکیا (مەلوود چاووش ئۆغڵۆ) و سەرۆکى میتى تورکیا (هاکان فیدان) کۆ ببێتەوە.
▪️ بەڵام شاندەکە تەنیا واتەبێژى سەرۆککۆماریان بینى و کەسى تریان چاو پێ نەکەوت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates