Pages

Ads 468x60px

10 Apr 2019

پشتیوانی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە خرانە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران


پشتیوانی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە خرانە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران

▫️تێد باد، نوێنەری کۆنگرە لە ویلایەتی کاڕۆلینای باکور: خرانە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران دەبوو زۆر زووتر کرابا. ئەو گرووپە پاڵپشتی تیرۆریزمە لە دوونیا و بۆخۆشی چالاکی تیرۆریستی ئەنجام داوە.

▫️سام گریوێر: بە ساڵان کۆماری ئیسلامی پشتگیری تیرۆریزمی کردووە و پشتیوانی لە هێرشی زۆر هۆڤانە لە دونیادا کردووە. شادم بەوەی دۆناڵد ترامپ دەیهەوێ پێش بەو لاتانە بگرێت.

▫️ئادام کینزینگێر نوێنەری کۆنگرە لە ئیالەتی ئیلی نویز: بە تەواوی پاڵپشتی کۆشکی سپی دەکەم بۆ خستنە لیستەی تیرۆری سوپای پاسداران. ڕژیمی ئێران دەمێکە پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لە کاتێکدا شارۆمەندانی خۆی لە بەدبەختی و مەینەتیدا دەژین.

▫️ئێستیو وۆماک: ڕژیمی ئێران سەرەکیترین پاڵپشتی تیرۆرە، بڕیاڕی دۆناڵد ترامپ بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران هەنگاوێکی دیکەیە بۆ لێپێچینەوە کردن لە ڕژیمی یاخی کۆماری ئیسلامی بە هۆی کارە تێکدەرانەکانی.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates