Pages

Ads 468x60px

12 Apr 2019

سوپاى وڵاتى سودان عومەر بەشیرى سەرۆکى سودانى لەسەر کار لادا.



سوپاى وڵاتى سودان عومەر بەشیرى سەرۆکى سودانى لەسەر کار لادا.
▫️ گەورەترین هاوپەیمانى کۆمارى ئیسلامى لە ئەفریقا ڕووخا و دەسەڵات کەوتە دەست خەڵک.
▫️ پێویستە خەڵکى ئێرانیش هەوڵى ئەوە بدەن هێزە ئەمنییەکان بەلاى خۆیاندا بکشێن.
▫️ ڕژێمى کۆمارى ئیسلامیش هەمان چارەنووسى دەبێت، ئەگەر خەڵکى ئێران یەکگرتوو بن.
 سوپاى وڵاتى سودان بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە:
▫️ ڕژێم بەردەوام بوو لە بەڵێنى درۆ سەبارەت بە داخوازییەکانى گەلى سودان
▫️ سەرى ڕژێممان هەڵکێشا و لە شوێنێکى پارێزراو دامانناوە.
▫️ چەندین فەرماندەى گەورەى سیاسى و سوپا دەستبەسەر کراون
▫️ بۆ ماوەى یەک مانگ هاتوچۆکردن قەدەغەیە.
▫️ بۆ ماوەى دوو ساڵ ئەنجوومەنى سیاسى بۆ بەڕێوەبردنى وڵات دروست کراوە.
▫️ بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر ئاسمان و دەروازەکانى وڵاتى سودان دادەخرێن.
▫️ سوورین لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانى گەلى سودان.
▫️ کەشوهەوایەکى گونجاو بۆ گواستنەوەى دەسەڵات فەراهەم دەکەین.
▫️ دامودەزگاکانى دەوڵەت دەپارێزین.
▫️ ئەنجوومەنى وەزیران و پەرلەمان و حاکمى ویلایەتەکان و ئەنجوومەنى شارەوانییەکان هەڵوەشێنرانەوە.
▫️ سوپا ماوەیەکى زۆرە چاودێرى بڵاوبوونەوەى گەندەڵى و بێ هیوایی لە یەکسانى و دادپەروەرى دەکات.
▫️ لاوان لە ڕۆژى مانگى ١٢ـەوە خەریکى خۆپێشاندانن، کەچى ڕژێم هەر لە ڕێگەى ئەمنییەوە سەرکووتى کردوون.
▫️ داواى لێبوردن لە قوربانییەکانى ئەم چەند ڕۆژەى خۆپێشاندانى خەڵکى دەکەین.

شاژنە کەنداکە دیکتاتۆریەتى نۆبیەى سودانى ڕووخاند
▫️ هەمیشە لە نێو شۆڕش و ڕاپەڕینەکاندا، سیمبولێک دروست دەبێت کە دەکرێت خودى ڕاپەڕینەکەى پێوە بناسرێتەوە. ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و دونیا، مەرگ و داڕمانى دەسەڵاتى دیکتاتۆرەکان بە خۆیەوە دەبینێت. فەزاى مەجازى و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هیچ ڕۆشناییەکیان بۆ دەسەڵاتى سەرەڕۆ و دیکتاتۆرەکان نەهێشتووەتەوە، ئەوەى ئەمڕۆ خۆى بە خوا لەسەر ئەرز دەبینێت، زۆر بە ئاسانى بە پەتێک خوار دەکرێتەوە و دەڕووخێنرێت.
▫️ ئێمە بەختەوەرترین نەوەین کە ڕووخانى دیکتاتۆرییەکانى سەدام حوسەینى عێراق و حوسنى موبارەکى میسر و زەینولعابدین بن عەلیی تونس، عەلى عەبدوڵا ساڵحى یەمەن، موعەمەر قەزافیی لیبیا، بوتفلیقەى جەزائیر، عومەر بەشیرى سودانمان بینى و بەختەوەرتر دەبین کە لەم ساڵدا شاهیدى ڕووخانى دیکتاتۆرییەکانى نیکۆلاس مادۆرۆى ڤەنزوێلا و ئەردۆغانى تورکیا و خامنەیی ئێران بین.
شاژنە کەنداکە دیکتاتۆریەتى نۆبیەى سودانى ڕووخاند
▫️ دواى ٣٠ ساڵ لە دەسەڵاتداریەتى وڵاتى سوودان، بەرەبەیانى پێنجشەممە لە ڕێگەى سوپاوە، عومەر بەشیر سەرۆکى سوودان لە پۆستەکەى دوور خرایەوە و بەرەو شوێنێکى نادیار بردرا. لە کۆتاییەکانى ساڵى ڕابردوو، دژى گەندەڵى و دیکتاتۆرییەتى ڕژێمى سوودان، گەلى سوودان ڕژانە سەرشەقامەکان و خۆپێشاندانیان دژى سەرۆکى وڵاتەکەیان کرد.
▫️ لە نێو خۆپێشاندەران ئافرەتێکی سوودانى دەرکەوت و لەبەردەم فەرماندەى گشتیى سوپاى ئەو وڵاتە لە پایتەخت، پەیامی هاندانی بۆ جەماوەرەکەى بڵاو کردەوە. ئەو ئافرەتە سەرەنجی زۆربەى میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەلای خۆیدا ڕاکێشا و هاشتاگی (کەنداکە)ـی پێ بەخشرا، وەک ڕێزێک بۆ شاژنەکانى نۆبیەى سوودانى کۆن.
▫️ ئەو ئافرەتە نەناسراوە لەبەردەم خۆپێشاندەران گۆرانى "گەلەکەم شۆڕشی دەوێت"ـى گووتەوە و دروشمى "داپیرەم کەنداکە"ى بەگوێی خۆپێشاندەران وتەوە وەک هێمایەک بۆ ئافرەتە خۆپێشاندەرانى دیکە لە سوودان. دەرکەوت ئەو ئافرەتە ناوى " ئالا سەلاح"ـە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates