Pages

Ads 468x60px

12 Apr 2019

هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سەر ناوەندە ئیسلامییەکانی هاوکاری حەماس


هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سەر ناوەندە ئیسلامییەکانی هاوکاری حەماس
هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سەر ناوەندە ئیسلامییەکانی هاوکاری حەماس
▫️هێزەکانی پۆلیسی ئاڵمان ئەم شەو هێرشیان کردە سەرچەندی ناوەندی ئیسلامی لەو وڵاتە بە مەبەستی دیتنەوەی سەرەداوی گرووپێک لە هێزە ئیسلامییەکان کە لە ژێر ناوی ڕێکخراوی هاوکاری پشتیوانی ماڵیان لە حەماس کردووە.


▫️بە پێی ڕاپۆڕتی وەزارەتی ناوخۆ هێزەکانی پۆلسی و ئیدارەی ماڵیات لێکۆڵینەوەیان لە ٩٠ ناوەندی هێزە ئیسلامییەکان کردووە.
▫️پۆلیسی ئەو وڵاتە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ خاکەلێوە لە شارەکانی بادێن و وورتێنبێرگ، بایرێن، بێڕڵین، هامورگ، هێسێن، نیدرازکسێن، نوردراین، وێستفالێن، ڕاینلەند- فاڵس و شڵزویک- هوڵشتاین هێرشیان کردە سەر ناوەندی ئیسلامییەکانی ئەو وڵاتە.
▫️ئەو چالاکییە بە مەبەستی دیتنەوەی سەرەداو سەبارەت بە تۆڕێکی ئیسلام گەرا بوو کە لە سەرووی ئەواندا " هاوکاری موقاومت لە دوونیادا و ئەنساری نێو دەوڵەتی" بوو.
▫️بە پێی ڕاپۆڕتی وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان ئەو ڕێکخراوانە هاوکات لە ڕێگەی پڕوپاگەندە و بواری ماڵی هاوکاری حەماسیان کردووە.
▫️ڕێکخراوی هاوکاری موقاومەت لە ئاستی دوونیادا لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی بۆ پشتیوانی لە هەژارانی لێواری غەزە پوڵی کۆ کردۆتەوە و ڕێکخراوی ئەنساری نێودەوڵەتی بە ئەنجام دانی کارێکی هاوشێوە بۆ خەڵکی سوماڵی، سوریە و بێڕمە پوڵی کۆ کردۆتەوە.
▫️هورست زهوفر وەزیری ناوخۆی ئاڵمان سەبارەت بە چالاکی ئەو ڕێکخراوانە نوسیویەتی: هەر دامەزراوەیەک لە ژێر نێوی کاری مرۆڤ دۆستانە هاوکاری حەماس بکات یاساکانی ئێمەی پێشێل کردووە.
▫️بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان ئەو تۆڕانە پێوەندیان لەگەڵ کۆمەڵگەی سەلەفی حەقیقی هەبووە کە چالاکییەکانی لە ئاڵمان یاساغە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates