Pages

Ads 468x60px

10 Apr 2019

کۆماری ]جەهل ، جەنونی ئیسلامی دەستی کرد بە چەکدارکردنی لاوان


کۆماری ]جەهل ، جەنونی ئیسلامی دەستی کرد بە چەکدارکردنی لاوان
▫️لە پاش بڕیاەکەی ئەمریکا کە سوپای پاسدارانی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستەکانەوە، کۆماری ئیسلامی لە چەندین پارێزگای ئێران دەستی کردووە بە ناونووسکردنی لاوان بۆ هەر یەک لە هێزە ئینتزامییەکان و پاسەوانی سنوور و یەکەی تایبەت.


▫️ئەوەی لە هەمووی زیاتر جێگەی سەرنجەیە، ئەوەیە کە ئەم ناونووسینە لاوانی خاوەن بڕوانامەش دەگرێتەوە، واتە کۆماری ئیسلامی کە لاوانی خاوەن بڕوانامەی بەرزی بۆ خزمەت و سەربازی وەرنەدەگرت، ئێستا بە هەڵەداوان هەموو کەس وەردەگرێت.
▫️سەرچاوەیەکی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی لە کرماشانەوە، دوای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە گوتی "دەزگیرانەکەی من پێشتر بڕوانامەی ماستەری هەبوو و بۆ خزمەت وەریان نەگرت، کچی ئێستا هەموو بڕوانامەدارێک وەردەگرن، چونکە جاران لە نێو کۆماری ئیسلامی کرابووە مۆدێل کە کەسی نەخوێندەوار و وازهێنراو لە خوێندن و بێ بڕوانامە چەکدار دەکرا کە هەم پلەی لە سەرەوەی فەرماندە نەخوێندەوارەکانەوە نەبێت و هەم بەلایەوە ئاسایی بێت بۆ هەرجۆرە ڕەفتارێک لە نێو خەڵکدا".
▫️وەک لە وێنەهەواڵەکەشدا کە دەیبینن، فەرماندەی ئینتزامی ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا فەرمانی کردووە بە وەرگرتنی لاوانی خوێنەوار کە لەدایکبووی یەکەمی خاکەلێوەی ۱۳۷۳ـن و نێونجی کۆنمرەیان لەسەرووی ۱۳ـیە.
▫️بە دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی پاڵەپەستۆیێکی گەورەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی کوتووەتە سەر و بە چەکدارکردنی لاوان، خەریکە دوو ئامانج دەپێکێت:
یەکەم: لاوان سەرقاڵ دەکات و ڕێگە لە خرۆشانی لاوان و خەڵک دەگرێت بەرامبەر بە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات و نادادپەروەرییەکانی.
دووەم: دەیهەوێت نیشانی بدات کە هێز و سوپایێکی گەورەی هەیە و لە ئەگەری هەر جووڵەیەک پڕوپاگندە بە لاوانی چەکدارەوە بکات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates