Pages

Ads 468x60px

10 Apr 2019

وێنەری تورکەکانی ورمێ لە پەڕلەمانی ئێران: کۆڵبەرانی کورد داعشن




وێنەری تورکەکانی ورمێ لە پەڕلەمانی ئێران: کۆڵبەرانی کورد داعشن

▫️ قازی پور نوێنەری تورکەکانی ورمێ لە پەڕلەمانی ئێران بە هۆی ئەوەی نوێنەری هێندێک لە شارە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بە سوپا و هێزە نیزامییەکانی ئێرانیان گوتبوو بکوژ بە نوێنەرانی کورد دەڵێ خۆفرۆشی دەستی بێگانە.

▫️ نادر قازی پور لە پەڕلەمانی ئێران گووتی: بۆ ئەنجام دانی کۆڵبەری دەوڵەت ڕێڕەوی تایبەتی داناوە و کاتی تایبەتی بۆ هاتۆچۆ دیاری کردووە و ئەو کەسانەی لە سنورە نادەوڵەتییەکان هاتۆچۆ دەکەن داعش و تیرۆریستن.

▫️ بە خۆفرۆشناساندنی نوێنەری شارە کوردەکانی ڕۆژهەڵات و بە تیرۆریست ناساندنی کۆڵبەرانی کورد ئەوە دەسەلمێنێ پەڕلەمانی ئێران و بە گشتی ئەو قەوارە سیاسییە کە کۆماری ئیسلامی پێکهێنەریەتی بە گشتی دووژمنی کوردن و هیچ مەجالێک بۆ چارەسەری پرس و ژانەکانی کورد لەوێدا بوونی نییە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates