Pages

Ads 468x60px

12 Apr 2019

ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی پەیوەندى لەگەڵ ئەلقاعیدە هەیە و دەستى بە خوێنى ٦٠٠ ئەمریکایی سوورە


ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی پەیوەندى لەگەڵ ئەلقاعیدە هەیە و دەستى بە خوێنى ٦٠٠ ئەمریکایی سوورە
▫️ مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی دانیشتنێک لە سەنای ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەلقاعیدە پەیوەندی هەیە.
▫️ پۆمپئۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢١ خاکەلێوە بەشدارى دانیشتنی گرووپی سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی سەنای ئەمریکاى کرد بۆ تاوتوێکردنی بودجەی وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ى زایینى.
▫️ لە بەشێک لەو دانیشتنەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لایەن ڕێند پاڵ سیناتۆڕی کۆماریخوازی ویلایەتی کۆنتاکی سەبارەت بە باسی هاوکاری ئێران و ئەلقاعیدە و ڕێگەپێدانى شەڕی گریمانەکراو لەگەڵ ئێران پرسیاری لێکرا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates