Pages

Ads 468x60px

21 Apr 2019

پشوودانی زۆرەملی کرێکاران؛ ڕێگایێک لەنێوان دەرکردن و پاراستنی کار


پشوودانی زۆرەملی کرێکاران؛ ڕێگایێک لەنێوان دەرکردن و پاراستنی کار
▫️ زۆرێک لە کۆمپانیا و کارگەکانی ئێران کە دۆخی ئابووریی داڕماوی کۆماری ئیسلامی خەریکە بەرەو مایەپووچبوونیان دەبا، بۆ دەربازبوونیان کرێکاران ناچار دەکەن بە فەرمى و زۆرى مۆڵەتى بێ مووچە وەربگرن.
▫️ تا ئێستا کرێکارانی کۆمپانیای یەزدباف و کۆمپانیای ئۆتۆمۆبێلسازی بەهمەن، ناچارکراون لەنێو یەک مانگی ڕابردوو ٥ تا ۱۰ ڕۆژ پشوودانی بێ مووچە وەربگرن .
▫️ ئەمانەش لەکاتێکدایە کە بەپێ یاسای کار، پشوودانە نافرمییەکانی کارگە و کۆمپانیاکان دەبێ بە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە بێت.
▫️ بەڵام ئێستا زۆرێک لە مایەدارانی ئێران بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئابوورییە، دەستیان داوەتە چەوسانەوەی زیاتری چینی کرێکاران و کۆماری ئیسلامیش هیچکات دەنگی ئەم چینەهەژارەی کۆمەڵگا نەبووە

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates