Pages

Ads 468x60px

10 Apr 2019

باڵەفڕێکى سەربازى کۆمارى ئیسلامى کەوتە خوارەوە


 باڵەفڕێکى سەربازى کۆمارى ئیسلامى کەوتە خوارەوە

▫️ ئەمڕۆ لە چیاى داڵانپەڕى باژێرى ورمێ، باڵەفڕی سەربازى ٢١٤ى سنوورى داڵامپەڕى ورمێ لە کاتى گواستنەوەى هێزەکانى کۆمارى ئیسلامى کەوتە خوارەوە.
▫️ بە پێى قسەى سەید موجتەبا خالیدى وتەبێژى دامەزراوەى ڕەوشى تەنگەتاوێى ئێران گوتى:
▫️ سەعات ١١:٥٨ خوولەکى بەیانى، باڵەفڕەکە بە هۆى کێشەیەکى تەکنیکى کەوتووەتە خوارەوە.
▫️ ئەو شوێنەى کە باڵەفڕەکەى لێ کەوتووەتە خوارەوە، ١٠ ئامبوڵانسیان بۆى ناردووە.
▫️ فڕۆکەوانەکە ڕزگارى بووە، بەڵام یاریدەدەرەکەى مردووە.
▫️ حەوت کەسى دیکەیش کە لە نێو باڵەفڕەکە بوون، بە سەختى بریندار و هەندێکیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى عارفیانى ورمێ.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates