Pages

Ads 468x60px

21 Apr 2019

دیمەنی بەخاک سپاردنی حەپسە خانی نەقیب



 دیمەنی بەخاک سپاردنی حەپسە خانی نەقیب

▫️ حەپسە خانی نەقیب یەکەمین قوتابخانەی کوردی تایبەت بە ئافرەتانی لە شاری سلێمانی کردۆتەوە.
▫️ ساڵی ١٩٣٠ یەکەمین کۆمەڵەی ژنان بە ناوی کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد بە سەرۆکایەتی حەپسە خانی نەقیب دامەزراوە.
▫️ حەپسە خان ساڵی ١٩٣٠ نامەیەکی سیاسی مێژوویی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێف نووسی و ڕاشکاوانە داوای مافی کوردی کرد لە سەر خاکی کوردستان.
▫️ حەپسە خانی نەقیب ژمێکی سیاسەتوان و خێرخواز و چالاکی مافی ژنان بوو و ئامۆزای شێخ مەحمودی حەفید و هاوسەری شێخ قادری حەفید بوو.
▫️ ساڵی ١٩٢٣ کە سمکۆی شکاک هاتە سلێمانی و پێشوازی لێکرا ژنانی سلێمانی بە کاریگەری حەپسە خان ڕۆڵی بەرچاویان گێرا و ڕژانە سەر شەقامەکان.
▫️ کاتێک کە کۆماری کوردستان دامەزرا حەپسە خان بە هەموو تواناوە یارمەتی دارایی کۆمار و پێشەوا قازی کرد و پێشەوا سوپاسنامەیەکی بۆ نارد و ڕێزی تایبەتی لێنا.
▫️ حەپسە خان لە تەمەنی ٦٢ ساڵی لە ١٢ خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٣ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی کرد و لە گردی سەیوانی سلێمانی بەخاک سپێردرا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates