Pages

Ads 468x60px

12 Apr 2019

سوپای پاسداران دوو چالاکی خوزستانی کە هاوکاری خەڵکی لێقەوماوییان دەکرد قۆڵبەست کرد


سوپای پاسداران دوو چالاکی خوزستانی کە هاوکاری خەڵکی لێقەوماوییان دەکرد قۆڵبەست کرد
▪️ بە پێی ڕاپۆڕتی کەمپینی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی هەینی ١٦ خاکەلێوە دوو کەس لە هێزە خۆبەخشەکانی خوزستان بە ناوەکانی ئەحمەد کەعبی و یەعقوب کەعبی لە ئاوایی گوریەی پارێزگای خوزستان قۆڵبەست کران.


▪️ کەمپەین لە زمانی کەریم ڕەحیمی چالاکی ماڤی مرۆڤی عەرەب نووسى:
▫️ ئەو دوو کەسە سەرقاڵی هاوکاریکردنی لافاولێدراوان بوون کە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
▫️ هۆکاری قۆڵبەستکرانی ئەو دوو کەسە ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگڕتنیان نییە.
▫️ ناوبراو ئەحمەد کەعبی کە خوێندنی لە بواری ماف دا تەواو کردووە خاونی دوو منداڵە و یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی شاری شوشتەرە.
▪️ یەعقوب کەعبی لە چالاکانی فەرهەنگی هونەری شوشتەرە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates