Pages

Ads 468x60px

6 Apr 2019

کۆماری درۆ و دزو و پەتوسیداری ئیران بەڵاى سەرەکى ئێمە لافاو نییە!







کۆماری درۆ و دزو و پەتوسیداری ئیران بەڵاى سەرەکى ئێمە لافاو نییە!
سوپای پاسداران دوو تاوانی بە تاوانەکانی پێشووی زیاد کرد


💥 تاوانی یەکەم:
▫️ زیاتر لە یەک دەیەیە کە تاڵاوی "هورڵعەزیم" لە لایەن سوپای پاسدارانەوە وشک کراوە. سوپا بۆ دەرخستنی نەوت لە نێوەڕاستی ئەو تاڵاوە هەموو ئەو ئاوانەی دەهاتنە ناوی وشک کرد و بەو کارە بە ملیارەها دۆلاری قازانج کرد.
▫️ خۆ دەشکرێت نەوت لە ناو ئاو دەربهێنردرێت، بەڵام ڕێگایەکە کە زیاترى تێ دەچێت، کەچی سوپا خوازیاری دەستکەوتنى پارەى مفتی نەوتە بۆ تۆرۆریزم و کوشتار لە سوریە و یەمەن و لوبنان و عێراق.
▫️ بە وشککردنی ئەو تاڵاوە و هەروەها تاڵاوی شادگان کە تاڵاوێکی نێودەوڵەتییە، ژیانی هەزارن ماسیگر و ئاژەڵداری ئەو ناوچەیە لەناو چووە و خەڵک ناچار بوونە کۆچ بکەن. ئەو خۆڵبارینەی کە خوزستان و پارێزگاکانی دیکەی ئێرانی گرتووەتەوە، زۆرینەى لە ئەنجامی وشکبوونی ئەو تاڵاوەیە.
💥 تاوانی دووەم:
▫️ لە بارانبارینەکانی ئەم دواییەدا خەڵک بە درووستکردنی لافاوبەست ئاراستەى ئاوەکانیان بەرەو هورلعەزیم گۆڕى تا بەمە هەم تاڵاوەکە ببووژێتەوە و هەم گوندەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان ڕزگار بن لە لافاو، کەچی جارێکی دیکە سوپای پاسداران هاتە مەیدان و لافاوبەست و بەربەستەکانی تێک دا و لە جێگەی کاناڵیزەکردنی ئاوەکە بۆ تاڵاوەکە ئاراستەى ئاوەکانی بۆ ناو ماڵ و ژیان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی خەڵک گۆڕی.
▫️ تەنانەت تەقەى لە خەڵەکە کرد و دوو کەسیشى کوشت و چەندین کەسیش بریندار بوون. سوپا بەو کارەی نە تەنیا پێشی بە پڕ بوونەوەی تاڵاوەکە گرت هاوکات ژیانی هەزاران کەسی خستە مەترسییەوە، بۆ ئەوەى دامەزراوە نەوتییەکانی لە ناوچەی ئازادگان و لەناو تاڵاوەکە بپارێزێت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates