بەپەلە .. وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوای پڕچەککردنی کورد دەکات .
ڕۆژانە ھەواڵ …
موشیە یەعلون، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رۆژی شەممە 5-12-2015 لە پەیمانگای بروکینگ لە واشنتن رایگەیاند” دەبێت لە شەڕی دژ بە داعشدا ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکردایەتی وڵاتانی رۆژئاوا بکات و هێزە کوردییەکانیش بۆ شەڕی دژ بە داعش پڕچەکبکرێن”.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە گفتوگۆیەکی سیاسیدا لە واشنتن باسی لە رووبەڕووبوونەوەی جیهان لەگەڵ چەکدارانی داعش کرد و دەڵێت:” ئەوان ئەوەی لە توانایان بێت دەیکەن بۆ کوشتنی ئەو کەسانەی مسوڵمان نین ، جا چ مەسیحی بێت، جولەکە یاخود بودیەکان یان ئەو مسوڵمانانەی کە بە خواستی ئەوان ناجوڵێنەوە”
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت “پێموایە ئەمە پێویستی بە رووبەڕووبوونەوەیەکی جیهانی هەیە، کە لەو بڕوایەدام دەبێت ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا رێبەرایەتی وڵاتانی رۆژئاوا بکات، بۆئەوەی بتوانن رووبەڕووی ئەمە ببنەوە. بۆ ئەوەی هێزی زەمینی رۆژئاواش لەم شەڕەوە نەگلێت دەبێت رۆژئاوا هاوکاری هێزە سوننە و کوردەکان بکات و پڕچەکیان بکەن”.
موشیە یەعلون، وەزیری بەرگری ئیسرائیل زیاتر دەڵێت “لەپێناو ئەوەی خۆمان بپارێزین لەوەی کە دەگوترێت دەستتێوەردانی زەمینی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە لەلایەک، هەروەها بەدیهێنانی ئامانجەکەشمان کە لەناوبردنی داعشە لەلایەکی دیکە، بێ ئەوەی هێزی زەمینی بەشداری بکات ، دەبێت هێزە لۆکاڵیەکانی ئەوێ بەتایبەت هێزە سوننە و کوردەکان بەهێز بکەین ، یاخود ئەوانەی دیکەش کە ئامانجی دیکەیان هەیە و نە داعش نە ئەسەد و نە ئێرانیان ناوێت”
No comments:
Post a Comment