مێزێک وا بەرپرسانی یەکیەتی و پارتی کۆکردەوە مێزی مەراسمی سەرکەوتنی 43 ساڵەی شۆڕشی گەلانی ئیران بوو کە خمینی ئەو شۆڕشەی دزی واتا مەراسیمی 22 بەهەمەنی ڕژیمی خامنەای....
🔻هیچ بیر لەوەنەکەنەوە کە ئەم دوو حیزبە خائینە بۆ بەرژەوەندی کورد پێکەوە ڕێکەوتون، نا ئەم دوو حیزبە تەنیا دوژمن و داگیرکەران دەتوانن یەکیان بخات بۆ خزمەت کردن بە دوژمن ، ئەمانە تەنیا لەکاتی نۆکەری دوژمندا یەکڕیز و یەکگرتوون.....
🔻بۆ حیزبە کەمپ نشینەکانی ڕۆژهەڵات کە پارتی میحوەرن و نەیان وێرا زمان، دژی سووکایەتیەکەی مسعود بارزانی بە سەرکردە شەهیدەکانی قاسملو و کاک فواد هەڵبڕن ،باشە ئەگەر ئەم مێزە لە ڕۆژئاو لە لایەین پەیەدەوە ڕێکبخرایێت ئێستا چۆن زمانتان درێژ ئەکردۆ.....
🔹کوردایەتی بەکردەوەیە نەک زمانی رووداو و کوردستان 24و کەناڵەکانی تری خەتی خەیانەت...
ئەوڕۆ بەبۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی گەلانی ئێران، سفرەی کوردایەتی لەژێر سێبەری وێنەی خومەینی و خامنەیی و قاسم سلێمانی لە هەولێر بەرقەرار و پڕبەرەکەت بوو.
🔻وایە ئیتر، کوردایەتی جاری وایە بە خوێنی رۆڵەی کورد ئاو دەدرێت و جاری واشە بە پارەی سوپای قودس.....
🔻هەموو شتێک لە لایێک و بێدەنگی ئەوانەش لەلایێکی تر وا نەیان وێرا وڵامی تۆمەتەکانی کتێبەکەی مەسعود بارزانی بدەنەوە کە خستویە پاڵ شەهیدانی سەرکردەی ڕۆژهەڵات کاک فواد و دوکتور قاسملو و.....
🔻بێگومان کەمپ بەرهەمی تەنیا بێدەنگی بوە تاکوو، سەرکردەکان و منداڵەکانی سەرۆکی کەمپ لە ئەوروپا بە پارەکەی بارزانی ژیانێکی خۆشیان هەبێت ، با ڕۆڵەی کوردیش لە ڕۆژهەڵات لە شاخەکان و شارەکان ڕۆژانە ببێتە قوربانی و هەر بڵێن بژی ، بژی قاسملو و بژی کاک فواد ....
No comments:
Post a Comment