پشکنینی ماڵی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە
▪️ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ماڵی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرید پەروازە"، "ئەحمەد پەروازە" و "حەسەن نیک پەی" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە پشکێندرا.
▪️بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکانیان کردووە.
▪️ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: "هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو سێ هاووڵاتییەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە".
▪️لە ماوەی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەوڵی بانگهێشتکردنی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی داوە.
▪️هێزە ئیتلاعاتییەکان لە هاووڵاتییانی بانگهێشتکراو بەڵێننامەی فەرمیی لەمەڕ بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمەکان لە گوندی "نێ" وەرگرتووە و هەڕەشەی لێ کردوون کە لە ئەگەری پێبەندنەبوون بەو بەڵێننامەیە دەسبەسەر و زیندانی دەکرێن.
No comments:
Post a Comment