ئارام مورادیان بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا
دەستبەسەرکراوێکی سیاسیی کورد پاش ٣مانگ لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگوێزرا.
▪️بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام مورادیان" خەڵکی گوندی تەنگەسیری سنە، پاش لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگوێزرا.
▪️ناوبراو ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و هەر لەوێدا دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کرا.
▪️ئارام مورادیان لە درێژەی ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی"دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی" بێبەری کراوە.
▪️ئارام مورادیان مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆنی هەتا قۆناخی دادگاییکردنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
▪️هەر لە پێوەندییەدا، مورادیان مانگی گۆڵانی ئەمساڵ بە تۆمەتی" هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران"لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە دەستبەسەر کرا.
No comments:
Post a Comment