سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە جۆ بایدن کرد سەردانی کیێڤ بکات
▪️شەوی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەربارەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
▪️لە پەیوەندییەکەدا بایدن پشتیوانیی خۆی بۆ "سەروەریی و یەکپارچەیی" خاکی ئۆکرانیا دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: بە هەماهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانان وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەینەوە کە بکرێتە سەر ئۆکرانیا.
▪️هاوکات زیلینسکی دڵنیایی داوەتە بایدن کە کیێڤ و شارە سەرەکییەکانی ئۆکرانیا مەترسییان لەسەر نییە و بە هاوتای ئەمریکییەکەی وتووە: "من باوەڕم وایە کە هاتنی تۆ بۆ کیێڤ لە ڕۆژانی داهاتوودا فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی، دەبێتە نیشانەیەکی بەهێز و مایەی بەدیهاتنی ئارامی".
ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە ئانوساتدایە
🔴وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەڵوێستی ئەورووپا بە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ئاڵمانیای نازی دەشوبهێنێت
🔴ئەمریکا و ئەوروپا دەلێن هیرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ئانوساندایە،بەڵام بەم حاڵەشەوە هێشتا تەئکید لەسەر ڕێگەچارەی دیپلۆماسی دەکەنەوە
No comments:
Post a Comment