گواستنەوەی ئیبراهیم سدیق هەمەدانی بۆ گرتووخانەی تاکەکەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان
ئیبراهیم سدیق هەمەدانی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە حاڵێکدا کە مانی لە خواردن و دەرمان گرتووە بۆ گرتووخانەی تاکەکەسی لە بەندیخانەی مەریوان ڕاگوێزرا.
▪️سدیق هەمەدانی لەبەر جێبەجێ نەکردنی وادەی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ گواستنەوەی خۆی و کوڕەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن و دەرمان گرتووە.
▪️ناوبراو لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەبدانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، پاش ئەوە بەرپرسانی بەندیخانە وادەی جێبەجێکردنی خۆی و کوڕەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنەیان جێبەجێ نەکرد، مانی لە خواردن گرت.
▪️ هەروەتر ناوبراو لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، مانی لە خواردن گرتووە و تووشی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و گوشاری خوێن بووەتەوە.
No comments:
Post a Comment