گواستنەوەی ٩بەندکراوی خەڵکی بانە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە
٩ کەس لە بەندکراوانی مانگی خەزەڵووەر لە شاری بانە، پاش لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگوێزران.
▪️ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ٩ کەس لە بەندکراوان بە ناوەکانی " ئەرسەلان پزێشکی تەمەن ۲۹ ساڵ، ئەبوبەکر پزێشکی، فەرزاد پزێشکی تەمەن ۳۳ ساڵ، کەریم پزێشکی، رەفیق پزێشکی تەمەن ۴۰ ساڵ، بێهزاد پزێشکی تەمەن ۳۲ ساڵ، سەلاح پزێشکی تەمەن۴۷ ساڵ، جەمال مۆرەوەتی تەمەن ۴۶ساڵ و سەعید ڕەشیدی تەمەن ۶۰ ساڵ پاش تێپەڕینی ١٠٠ڕۆژ لە بەندکرانیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری بانە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگوێزران.
▪️ئەم ٩ بەندکراوە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان" بێبەری کراون.
▪️تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم هاووڵاتییانە "هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" ڕاگەیێندراوە.
No comments:
Post a Comment