گوشاری هەمەلایەنەی ئیتلاعاتی شنۆ بۆ سەر بنەماڵەی لوقمان عەزیزی بەندکراوی سیاسیی کورد
پاش نیوەڕۆی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "لوقمان عەزیزی" بەندکراوی سیاسیی کورد و هەوڵیان داوە "لەیلا نلیوانی" هاوژین و "ژیار عەزیزی" کوڕە ٩ساڵانەکەی دەستبەسەر بکەن، بەڵام خەڵکی شاری شنۆ پێشیان بە مەئموورە حکوومییەکان گرتووە.
▪️هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، محەمەد سدیق عەزیزی کوڕی تەمەن ١٩ساڵەی ئەم بنەماڵە کە لە پادگانی قووچەکی تاران لە خزمەتی سەربازی دایە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
No comments:
Post a Comment