دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار
چوار هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی "ڕەحیم عەلیزاده، محەمەد قادرپور، ڕەحمان قادری و ناسیر بایەزیدی" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
▪️ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چوار هاووڵاتیی کورج به ناوەکانی "ڕەحیم عەلیزاده کوڕی مەلاکەریم، محەمەد قادرپور کوڕی عەلی، ڕەحمان قادری کوڕی کەریم و ناسیر بایەزیدی کوڕی حەمزه"، خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
▪️سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراوان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و چارەنووسیان لە دەستدا نییە.
No comments:
Post a Comment