دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کیومەرس لەتیفی" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کرا.
▪️تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم هاووڵاتییە "هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" ڕاگەیێندراوە و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.
▪️ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر مامۆستای زمانی کوردی بووە و ئەندامی ئەنجومەنی مەولەوی سنە بووە و لەم چەند مانگەی دواییەدا بەهۆی هەڕەشەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا بەشێوەیەکی نهێنی ژیانی بردووەتە سەر.
▪️کیومەرس لەتیفی پێشتر لە ساڵی ٨٩ بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" دەستبەسەر و بە ساڵێک بەندکرانی هەلپەسێردراو سزا درا.
No comments:
Post a Comment