فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران لە ئاسمانى هەولێر خرایە خوارەوە کە دەیهەویست بچێتە سەر فڕۆکەخانەى سەربازى هەریر
بە پێى ڕاپۆرتى ڕاگەیاندنەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق، شەوى ٢٣ى ڕێبەندان، هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتى ئەمریکا، چەند فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانیان کە لە سنوورى ئێرانەوە هاتبوونە ئاسمانى هەولێر، ڕێگیر و یەکێکیان خستە خوارەوە.
▫️ ئەم فڕۆکانەى سوپاى تیرۆریستى پاسداران، لە ڕووى دیزاین و هونەرییەوە، لە هەمان ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە دەچن کە حوسییە تیرۆریستەکانی یەمەن دژى عەرەبستانى سعودیە بە کاریان دەهێنن.
▫️ ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە لە پارچەکانى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى "شاهید ١٣٦"ى سوپاى تیرۆریستى پاسداران دروست کراون و دراونەتە دەست گرووپە تیرۆریستییەکانى حەشدى شەعبی و حوسییەکان.
No comments:
Post a Comment