Ads 468x60px

3 May 2013

له‌ئه‌شره‌فیه‌ شه‌ڕوپێکدادان؛ (10) سه‌ربازى سوریا کوژران


له‌ئه‌شره‌فیه‌ شه‌ڕوپێکدادان؛ (10) سه‌ربازى سوریا کوژران

له‌گه‌ڕه‌کى ئه‌شره‌فیه‌ى شارى حه‌له‌ب شه‌ڕوپێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى لیواى (جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌کراد) و هێزه‌کانى رژێمى سوریا هاته‌ ئاراوه‌ . له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌ شه‌ڕو پێکدادنانه‌دا  (10) سه‌ربازى رژێمى سوریا کوژران و به‌ده‌یانیش برینداربوون . 
یه‌کێک له‌فه‌رمانداره‌کانى لیواى (جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌کراد)به‌ناوى (ئه‌حمه‌د خه‌دور) رایگه‌یاند :"دوێنێ له‌کاتژمێره‌کانى شه‌ودا شه‌ڕوپێکدادان له‌نێوان چه‌کداره‌کانى ئێمه‌ و هێزه‌کانى رژێمى به‌عس له‌هه‌رێمه‌کانى ده‌وربه‌رى (چه‌رخه‌ری یه‌که‌م )ى ئه‌شره‌فیه‌ و نزیک پۆسته‌وگه‌یاندنى گه‌ڕه‌که‌که‌ روویداوه‌ ."خادور ووتیشى :" له‌ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕوپێکدادانانه‌دا (10) سه‌ربازى سوریا کوژراون و به‌ده‌یانیش بریندار بوونه‌ ."

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates