Ads 468x60px

12 May 2013

YPG گورزێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربازه‌کانی رژێمی به‌عس دا


YPG

 گورزێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربازه‌کانی رژێمی به‌عس دا

ANF - حه‌له‌ب
له‌گه‌ڕه‌کى شێخ مه‌قسوودى شارى حه‌له‌ب له‌نێوان هێزه‌کانی رژێم و YPG شه‌ڕ و پێکدادان روویدا. له‌ئه‌نجامدا (2) سه‌رباز کوژراو (3)ی تریش بریندار بوون .


هێزه‌کانی رژێمی به‌عس له‌خالی پشکنینی ئه‌لجه‌زیره‌وه‌ هێرشیان کرد و هه‌وڵیاندا بکه‌ونه‌ ناوگه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسوودى حه‌له‌ب که‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)، پاراستنی گه‌ڕه‌که‌ که‌ ده‌که‌ن. له‌ئه‌نجام دا شه‌رڤانانی YPG وه‌ڵامی هێرشه‌کانیان دایه‌وه‌و له‌ ئاکامى شه‌ڕ و پێکداداندا راگه‌یه‌ندرا (2) سه‌رباز کوژراو و (3)ی تریش  بریندار بوون .
له‌نێوان (2) رۆژی رابردوو دا هێزه‌کانی رژێمی به‌عس جاری دووهه‌مینه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت بکه‌ونه‌ ناو گه‌ڕه‌که‌ی شێخ مه‌قسوود . 
راگه‌یه‌ندرا لایه‌نگرانی رژێم و سه‌ربازه‌کانی سوریا له‌کاتژمێره‌کانى نیوه‌شه‌ودا هێرشیان کردۆه‌ته‌ سه‌ر خاڵی پشکنینی YPG. له‌ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێکدادان هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌ (2) سه‌رباز کوژران و (3)ی تریش بریندار کران .
سه‌رچاوه‌کانی YPG ده‌ستنیشانیان کرد شه‌ڕ و پێکدادانێکی سه‌خت له‌نێوان شه‌رڤانانی ئه‌وان و هێزه‌کانی رژێم هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌وکاته‌ى هه‌وڵیان داوه‌ بکه‌ونه‌ ناوگه‌ڕه‌که‌که‌وه‌ . بۆیه‌ له‌ئه‌نجامى  به‌رخودانی شه‌رڤانانی YPG، راگه‌یه‌ندرا (2) سه‌ربازی رژێم کوژراوه‌ و (3)ی تریش بریندار بوون زانرا هیچ زیانێکیش به‌ر شه‌رڤانانی YPG نه‌که‌وتووه‌ .
سه‌رچاوه‌کان ده‌ستنیشانیان کرد تا ئێستا شه‌ڕ و پێکدادان جار جار له‌ ده‌ورو به‌ری مه‌خسه‌لێتی ئه‌لجه‌زیه‌ره‌ رووده‌دات .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates