Ads 468x60px

22 May 2013

شاهرۆخ زه‌مانی و خالد خه‌ردانی مانیان له‌خواردن گرتووه‌


شاهرۆخ زه‌مانی و خالد خه‌ردانی مانیان له‌خواردن گرتووه‌
ANF 

 

شاهرۆخ زه‌مانی و خالد خه‌ردانی، دوو گیراوی سیاسی به‌ندکراو له‌زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج له‌ئێران ،  مانیان له‌خواردن گرتوه‌  .
له‌دوای وێران کردنی ماڵی (7) هاوڵاتی عه‌ره‌ب به‌ دۆزر، له‌گه‌ڕه‌کی (شلنگ ئاوا)ی ئه‌هواز له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانى ئه‌وناوچه‌یه‌  ، شاهرخ زه‌مانی و خالد خه‌ردانی به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری له‌بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌و کرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی، له‌رۆژی شه‌ممه‌ 28ی جۆزه‌ردان مانیان له‌خواردن گرتووه‌ .
به‌پێی ماڵپه‌ڕی کۆمیته‌ی پشتگیری له‌شاهرۆخ زه‌مانی، ئه‌و دوو گیراوه‌ سیاسی به‌ ئامانجی سه‌رنج راکێشانی ده‌زگا و رێکخراوه‌کانی ناوخۆو جیهانی به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری له‌و بنه‌ماڵانه‌ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌و کرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رژێم مانیان له‌خواردن گرتووه‌ .
شایانی باسه‌ که‌ کاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانى  له‌کاتێکدا به‌ دۆزر هه‌وڵی خراپ کردنی ئه‌و ماڵانه‌یان داوه‌، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ که‌ل و په‌لی پێویست له‌ماڵه‌کانیان ده‌ربخه‌ن و ئه‌و (7) بنه‌ماڵه‌ ئێستا له‌چادردا له‌نزیک ماڵه‌ خراپ کراوه‌کانیان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌ ئیمکانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی بێ به‌شن .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates