Ads 468x60px

20 May 2013

په‌رواس حوسه‌ین: ئه‌حلام داوام لێده‌کات وشه‌یه‌کی کوردی فێربکه‌م، به‌ڵام فێری ناکه‌م تا خۆی فێر بێت





په‌رواس حوسه‌ین: ئه‌حلام داوام لێده‌کات وشه‌یه‌کی کوردی فێربکه‌م، به‌ڵام فێری ناکه‌م تا خۆی فێر بێت
Balen Salih



هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ په‌رواس حوسه‌ین توانیویه‌تی له‌ به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵ سه‌رکه‌وتوانه‌ هه‌نگاوی خۆی بنێت بۆ پێشه‌وه‌.




په‌رواس یه‌که‌م هونه‌رمه‌ندی کورده‌ به‌شداری له‌ به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵدا کردووه‌ و به‌ ده‌نگێکی ئێجگار زۆریش پشتیوانی کراوه‌.



په‌رواس ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گه‌یشتۆته‌ قۆناغی کۆتایی به‌رنامه‌که‌ به‌ڵام هێشتا وه‌ک ده‌ڵێت نازانێت چه‌ندی تری ماوه‌ چونکه‌ نازانێت به‌ره‌نجامه‌کانی تری هه‌فته‌کانی ئاینده‌ چۆن ده‌بێت.



په‌رواس حسێن ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌و گۆرانیه‌ کوردیانه‌ی له‌ به‌رنامه‌که‌دا پێشکه‌شی ده‌کات خۆیی و گۆران ساڵح ی هاوسه‌ری هه‌ڵیده‌بژێرن.



له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، خانمه‌ گۆرانیبێژی کورد په‌رواس حسێن ده‌شڵێت خۆزیا هه‌موو هاوسه‌ره‌کان له‌ جیهاندا وه‌ک گۆران ساڵح  بوونایه‌ له‌و پشتیوانیه‌ی لێی کردووه‌.



زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌رواس حوسه‌ین
http://www.dengiamerika.com/content/article/1664780.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates