Ads 468x60px

22 May 2013

هەلبژارەدنەکانی کۆماری دیکتاتۆری تێرۆر و پەت و سیدارەی ئیران


هەلبژارەدنەکانی کۆماری دیکتاتۆری تێرۆر و  پەت و سیدارەی ئیران 

هاشمی ره‌فسه‌نجانی و مه‌شایی له‌هه‌ڵبژاردن بێ به‌ش کران

ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان 22.05.2013

 


ئه‌نجومه‌نى چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ناوى پاڵێوراوانى هه‌ڵبژاردنی یازده‌هه‌مینى خولی سه‌رۆک کۆماری ئێرانى ئاشکرا کردو  (سه‌عید جه‌لیلی، غولامعه‌لی حه‌داد عادل، موحسن ره‌زایی، حه‌سه‌ن روحانی، محه‌مه‌د ره‌زا عارف، محه‌مه‌د باقر قالیباف، محه‌مه‌د غه‌رچی و عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌ڵایه‌تی) راگه‌یه‌ندرا و هاشمی ره‌فسنجانی و ئه‌سفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شایی ره‌تکرانه‌وه‌ .

ئه‌نجومه‌نی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ناوی ئه‌و (8) پالێوراوه‌ی ئاشکرا کرد که‌ زۆربه‌یان به‌که‌سه‌ نزیکه‌کانی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن .

ئه‌سفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شایی، هاوپه‌یمانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌روانگه‌ی ئوسولگه‌رایان (لیده‌ری باڵی لاده‌ر) بۆ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فارس رایگه‌یاند ڕتکردنه‌وه‌که‌ى به‌ ناڕه‌وا داده‌نێت و لاى ڕابه‌رى باڵاى وڵات ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى سکاڵا ده‌کات.

ناوبراو وتبووی: "وڵاتێک که‌ وه‌لی فه‌قیهی هه‌بێت، نابێت زولمی تێدا سه‌ر هه‌ڵبدات و ئێمه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ مافه‌کانمان وه‌ر ده‌گرین ."

عه‌باس عه‌لى که‌ت‌خودایى ووته‌بێژى شوراى نیگه‌هبان ده‌ڵێت:" پـرۆسه‌ى ده‌سـتنیشـانکردنى سه‌ڵاحیـیه‌تى کاندیده‌کان یه‌ک قۆناغه‌ و هیچ یاسایه‌ک نیـیه‌ ڕێـگه‌ بدات پـێداچوونه‌وه‌ به‌ لیسته‌که‌دا بکرێت ."

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ک که‌ له‌رابردوودا و له‌نۆهه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران دوو که‌س ره‌تکرانه‌وه‌و له‌سه‌ر داواکاری سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مان و به‌ فه‌رمانی رابه‌ری شۆڕی کۆماری ئیسلامی و ئێران ته‌ئیدی سه‌لاحیه‌ت کران .

نزیکانی هاشمی ره‌فسه‌نجانی له‌م دواییانه‌دا رایانگه‌یاندبوو که‌ ناوبراو له‌ئه‌گه‌ری ره‌تکردنه‌وه‌ی سه‌لاحیه‌تی، له‌رابه‌ری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای موداخیله‌ نه‌کات .

 


ووته‌بێژی شوورای نیگه‌هبانیش له‌م دوایانه‌دا رایگه‌یاندبوو که‌سێک که‌ به‌ هۆی ته‌مه‌نی زۆر ناتوانێت له‌رۆژێکدا چه‌ند کاتژمێر کار بکات، سه‌لاحیه‌تی ئه‌رێ  ناکرێت . به‌ڵام  هۆکاری ره‌تکردنه‌وه‌ی کاندیده‌کانی بۆ رای گشتی ئاشکرا نه‌کرد .

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی، سه‌رۆکی شوورای نیگه‌هبان له‌ نوێژی هه‌ینی رابردوو له‌تاراندا ووتبووى که‌ سه‌رۆک کۆمار ناتوانێ سواری بنز(جۆرێکى ئۆتۆمبێله‌) بێت . بۆیه‌ ئه‌و وتارانه‌ش ئاماژه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌گه‌ری ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌کبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران خسته‌ڕوو .

کاندیده‌کانی ناسراوی تر که‌ ره‌تکراوه‌نه‌ته‌وه‌، بریتین له‌ (عه‌لی فه‌لاحیان، عه‌لیره‌زا زاکانی، مه‌نوچهر موته‌کی، محه‌مه‌د سه‌عیدی کیا، قاسم شوعله‌ سه‌عدی، ئه‌کبه‌ر ئه‌عله‌می، ئیبراهیم ئه‌سغه‌رزاده‌، موسته‌فا که‌واکبیان، په‌رویز کازمی .)

شایانی باسه‌ دواى ئاشکرا بوونى ناوى پاڵێوراوان، (محه‌مه‌د ره‌زا نه‌قدى) فه‌رمانده‌ى به‌سیجى ئێران رایگه‌یاند که‌ پێویسته‌ ئه‌و پاڵیوراوانه‌ى ره‌تکراونه‌ته‌وه‌، خۆیان له‌ هه‌موو توندوتیژى و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه‌ک به‌دوور بگرن و رێزى بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى چاودێرى بگرن .

فیرات نێۆز

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates