Ads 468x60px

19 May 2013

سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف: به‌ره‌ی نوسره‌ کە سەر بە ریکخراوەی ئەلقایدەیە نه‌وتی سوریا ده‌فرۆشێت بۆ كۆمه‌ككردنی چالاكیه‌كانی


سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف: به‌ره‌ی نوسره‌ کە سەر بە ریکخراوەی ئەلقایدەیە  نه‌وتی سوریا ده‌فرۆشێت بۆ كۆمه‌ككردنی چالاكیه‌كانی

رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌لگرافی به‌ریتانی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ره‌ی نوسه‌ره‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ ئیسلامیه‌كانی ناوخۆی سوریا كۆنتڕۆڵی بیره‌ نه‌وتیه‌كانی پارێزگای رقه‌و ناوچه‌ بیابانیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سوریای كردوه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت بۆ پشتیوانی چالاكیه‌كانی له‌ ناوخۆی سوریادا.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ كه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ هه‌ژمونی خۆی فراونكردوه‌و ده‌ستی كردوه‌ به‌ فرۆشتنی نه‌وتی خاوی سوریا به‌ بازرگانه‌ ناوخۆیه‌كان كه‌ له‌ پاڵاوگه‌ ناوخۆیه‌كاندا ده‌یپاڵێون‌و به‌ هاوڵاتیانی سوریای ده‌فرۆشنه‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا سوته‌مه‌نیه‌ جیاجیاكانی له‌ ناوخۆی سوریادا به‌ ته‌واوی كه‌مبۆته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف رایگه‌یاندوه‌ تواناكانی به‌ره‌ی نوسره‌ بۆ سود وه‌رگرتن له‌نه‌وتی سوریا نیگه‌رانی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا دروستكردوه‌، به‌ تایبه‌ت كاتێك بڕیاریدا به‌ سوككردنی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر سوریاو خواستی بۆ په‌راوێزخستنی به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ناوخۆی ڕیزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا.

رۆژنامه‌ی‌ سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كێڵگه‌كانی نه‌وت رۆڵێكی ستراتیژی ده‌بینێت له‌ قه‌یرانی ناوخۆی سوریا، به‌ تایبه‌ت كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌زۆری ده‌كه‌ونه‌ پارێزگاكانی رقه‌و دێرزور‌و حه‌سه‌كه‌ی نزیك به‌ سنوری عێراق .

 له‌ئێستادا به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی ئه‌وروپاوه‌ به‌سه‌ر سوریا، به‌ره‌ی نوسره‌ نه‌وتی خاو ره‌وانه‌ی ئه‌و هه‌زاران پاڵاوگه‌ ناوخۆییانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ باكوری سوریا به‌زۆری بڵاوبۆته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا رێژه‌ی ده‌ستكه‌وته‌ ماددیه‌كانی ئه‌و بازرگانه‌ نازانرێت.

به‌گوێره‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی سوریا بۆ ئه‌و پاڵاوگانه‌ به‌ 30 دۆلاره‌و، به‌ره‌ی نوسره‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی بازرگانیه‌كه‌ به‌ده‌ست خۆیه‌وه‌یه‌تی هیچ جۆره‌ باج‌و رسوماتێكی ناخاته‌ سه‌ر له‌كاتی فرۆشتنی به‌ بازرگانه‌ ناوخۆییه‌كان.
سەر چاوە ئێن ئارتی

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates