Ads 468x60px

4 May 2013

دواێن هەوالەکانی رۆژئاوایئی کوردستانب ە ویدئۆ سەیر بکەن


دواێن هەوالەکانی رۆژئاوایئی کوردستانب ە ویدئۆ سەیر بکەن 

//


BDP: ده‌بێت ده‌وڵه‌تى تورک دان به‌ کۆمه‌ڵکوژى ده‌رسیم دابنێت

ناوه‌ندى گشتى BDP لێداونێکى داو ده‌ستنیشانى کرد که‌ کۆمارى تورکیا هێشتا سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌ڵکوژى ده‌رسیم داواى لێبوردنى نه‌کردووه‌ و راشیگه‌یاند که‌ پێویسته‌ ده‌وڵه‌تى تورک دان به‌کۆمه‌ڵکوژى ده‌رسیم دابنێت و له‌و باره‌یه‌وه‌ چ ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانى ده‌وڵه‌ت پێویسته‌ پێکبێنێت . 
ناوه‌ندى گشتى BDP به‌هاتنى ساڵرۆژى کۆمه‌ڵگوژى ده‌رسیم له‌4ى گوڵانى ساڵى 1937 لێدوانێکى نوسراوى بۆ رایگشتى بڵاوکردووه‌ و بیرى هێنایه‌وه‌ که‌ رۆژێک دواى ئه‌و بڕیاره‌ ئۆپه‌راسیۆنى کۆمه‌ڵکوژى ده‌ستى پێکردووه‌ . BDP ده‌ستنیشانى کرد به‌ده‌رکردنى ئه‌و بڕیاره‌ ویستویانه‌ هاوڵاتیان به‌ته‌واوه‌تى له‌شارى ده‌رسیم وه‌ده‌ر بنێن . 

له‌به‌رده‌وامى لێداوانه‌که‌دا BDP رایگه‌یاند:"ئه‌و بڕیاره‌ دیکۆمێنتێکى فه‌رمى ده‌رسیمه‌ ، هه‌ربۆیه‌ رۆژى 4ى گوڵان رۆژى شه‌رمه‌زارکردنى کۆمه‌ڵگوژى ده‌رسیم و بیرهێَنانه‌وه‌ى زوڵم لێکراوانه‌ ."
ناوه‌ندى گشتى BDP ده‌ستنیشانى کرد کاتێک پێوانه‌کانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌به‌ر چاوده‌گرین ئه‌وه‌ى له‌ده‌رسیم روویداوه‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌کى گه‌وره‌یه‌ . BDP بیریشى هێنایه‌وه‌ له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا (70) هه‌زار مرۆڤ کوژران و به‌هه‌زارانیش له‌ماڵ و حاڵى خۆیان دوورخرانه‌وه‌ . 
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌که‌دا BDP رایگه‌یاند :" ده‌وڵه‌ت له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ رێبازه‌کانى دژى مرۆڤایه‌تى به‌کار هێناوه‌ ." سه‌رنجیشى راکێشایه‌سه‌ر لێدوانه‌که‌ى (ئیحسان سه‌برى) وه‌زیرى کاره‌کانى ده‌روه‌ و ووتى:"سوپا گازى ژه‌هراوى به‌کارهێناوه‌ له‌ ئه‌شکه‌وته‌کان ، له‌ (7) ساڵى تا (70) ساڵى کورده‌کانى ده‌رسیمى کوشتوه‌ ."
BDP رایگه‌یاند :"ده‌وڵه‌تى تورک تا ئێستا داواى لێبوردنى نه‌کردووه‌ ." له‌لێدوانه‌که‌یدا BDP، داواشى کرد که‌ ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ به‌ره‌سمى دان پێدابنێت و له‌و باره‌یه‌وه‌ چ ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تێک ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانى ئه‌وان پێویسته‌ بیکه‌ن . 
له‌کۆتایى لێداونه‌که‌ى ناوه‌ندى گشتى BDP جارێکى تر قۆربانیه‌کانى کۆمه‌ڵکوژى ده‌رسیمى به‌بیرهێناوه‌ . 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates