دێوەزمەیەك بەناوی ئیتلاعات
بەچاوی كراوەی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لەناوەخۆو دەرەوەی ئێران دادەنرێ، دامەزراوەیەكی باڵای ئەمنی كە نەتەنیا ئێران، بگرە چاوی لەدورترین وڵاتی جیهانەو بۆ گەیشتن بەبچوكترین خواستی ئەمنیو تەناهی دەست بۆ گەورەترین كاری "رەوا و ناڕەوا" دەبا كە ئەویش هەمان وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانییە. ناوەندێك كە بۆ كوردیش پڕە لەبیرەوەریی ناخۆش هەر لەگرتن، بردن، كوشتن، تیرۆرو پیلانگێڕی. بەڕاستی ناوەڕۆكی "ئیتلاعات" چییە، چی لە هەناودایە؟ چی دەكا؟ هێزەكەی چەندە؟ ئایا هێندە ترسناكو بێ مۆراڵە كە وێنا كراوە؟
كورتە مێژوویەك
وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی (واجا)، باڵاترین دەزگای ئاسایشی ئێستای ئێرانە كە پێشتر (ساواك) بوو. "محەمەد رەیشەهری" یەكەم وەزیری ئەو وەزارەتە بوو كە هاوینی 1984 لەسەر دەستی دەسەڵاتی نوێی كۆماری ئیسلامی لەئێران دەستی بەكار كرد. دواتر كەسانی وەك هاشمی رەفسەنجانی، عەلی فەلاحیان پۆستی وەزارەتەكەیان وەرگرت كە سەردەمی فەلاحیان وەك "رۆژانی پڕ دەستكەوت" بۆ وەزارەتەكە دادەنرێ، پاش ئەوەی زیاتر لە 100 كردەی ئەمنی-سیخوڕی و كوشتنی نەیارانی دەسەڵاتی تاران لەناوەخۆو دەرەوەی ئێران "بەسەركەوتوویی" بەڕێوەچوون، تیرۆری رێبەرانی كوردی ئێرانی (قاسملوو و شەڕەفكەندیو هاوڕێیانی) لەڤیەنناو بەرلین نمونەی دیاری ئەو سەردەمەی ئیتلاعاتن.
لەسەردەمی محەمەد خاتەمیدا، قوربانعەلی نەجەفئابادی كرا بەوەزیری ئیتلاعات، دواتریش عەلی یونسی ئەو پۆستەی وەرگرت. لەسەردەمی ئەحمەدی نەژاد، غوڵامحسێن ئێژەیی بۆ ماوەیەكی كورت وەزیری ئیتلاعات بوو و دواتر مستەفا پورمحەمەدیو پاشانیش حەیدەر موسلحی لەو پۆستەدا كاریان كرد تا هاتنی دوا سەركۆماری ئێران حەسەنی روحانی. ئێستەش مەحمود عەلەوی وەك دوا وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لەو پۆستەدایە.
هێڵە گشتییەكانی ئیتلاعات
بەسود وەرگرتن لەسەرجەم هێزو تواناكانی مادیو مەعنەوی كۆماری ئیسلامی و لەژێر چاودێریی راستەوخۆی عەلی خامنەیی رێبەری باڵا، بەرگری لەبەرژەوەندییە باڵاكانی دەسەڵاتی ئێرانی دەكاو پەنابردن بۆ سەرجەم رێگەكانی وەك دزەكردنە ناو نەیاران لەدەرەوەو ناوەخۆی ئێران و چاودێریكردنی وردی یارو نەیاری حكوومەتی ئێرانی ئیسلامییە! پێویستە وەزیری ئیتلاعات لەپلەی "ئیجتیهاد"دا بێو بڕوای تەواوی بەبنەماكانی ئاینی دەسەڵاتدار (ئیسلامی شیعی) هەبی. هاوكات سەرجەم داوودەزگاكانی سیستەمی دەوڵەت لەئێران ئەركدار كراون كە زانیارییەكانی خۆیان بەراپۆرتو پوختی رەوانەی ئیتلاعات بكەنو هیچ كەسو لایەنێك بۆی نییە زانیاریی تایبەت بەخۆی هەبی یان كۆ بكاتەوە.
هەیكەلی وەزارەت
وەزارەتی ئیتلاعات پێكهاتووە لە 14 بەڕێوەبەرایەتیو یەك دەزگای سەربەخۆ كە بریتین لە:
1. ئاسایشو زانیارییەكانی ناوەخۆیی
2.دژە سیخوڕی
3.بەشی دەرەوەی وڵات
4. پاراستنی زانیارییەكان
5. بەشی سیاسی
6. ناوەندی لێكۆڵینەوەو كاروباری ستراتیژیكی
7. پێگەیاندنو بەدواداچوون
8. ئارشیوو بەڵگە نیشتمانییەكان
9. كارگێڕی، هێزی مرۆییو دارایی
10.پەرلەمانیو كاروباری یاسایی
11.بەشی ئابووری
12.كۆمەڵایەتیو رۆشنبیری
13.تەكنەلۆژیاو راگەیاندنەكانی سەردەم
14.دەزگای گشتیی پاراستنی وڵات
ئەو بەشانە لەچوارچێوەی 4 بەشی دیكەدا كار دەكەن: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایش، بەشی چاودێریو تۆماری زانیاریو هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكان. هەروەها بەشی دژەسیخوڕی لەوەزارەتی ئیتلاعات كە گرینگی بەچونە ناو تۆڕە ئەمنییەكانی دوژمنو بەلاڕێدابردنی زانیارییەكانیان دەدا!
لەئاستی دەرەوەشدا، وەزارەتی ئیتلاعات 8 بەڕێوەبەرایەتیو بەشی جیاو تایبەتی دامەزراندون:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئوروپا، ئەفریقا، وڵاتی ئەمریكا، پارزەوینی ئەمریكا، ئیسرائیل، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەلەستینو ئاسیا بەگشتی. لەپاڵ ئەوانەشدا، وەزارەت خۆی بەرپرس دەبینێ لەوەی پشتگیری یان رێگری بكا لەدامەزراندنی كارمەندی رەسمی حكومەتو بڕیاردان لەسەر هەندێك كاروباری تری كولتووری، ئابووری، ئاینیو پەروەردەیی.
بەرنامەی كاری ئیتلاعات
1. كۆنتڕۆڵی جموجۆڵی هێزە نەیارەكانی كۆن و دیاری كورد و فارس و تورك و عەرەبەكانی ئێرانی بە خاڵی دیكەی سەرەكیی كاری ئەو وەزارەتە دادەنرێ و بۆ هەڵوەشاندنەوە و كاڵكردنەوەی كاری نەیارانی خۆی هەموو رێگەیەك دەگرێتەبەر. بۆ ئەو مەبەستە سەدان تۆڕی یەك كەسی تا 7-8 كەسی لە وڵاتانی دراوسێ و ئوروپا و شوێنەكانی تری دنیا دامەزراندوون كە تەنیا یەك ئەركیان هەیە: كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر جووڵەی ئۆپۆزسیۆن و دواتر شیكردنەوەی زانیارییەكان و كورتكردنەوەی بەفۆرمۆڵێك تا بكەوێتە بەردەستی لایەنی خاوەن بڕیاری پرسەكان. لەوبەشەدا ئیتلاعات كارەكانی دیار و بەرچاوە و بەردەوام شتی نوێی لێ ئاشكرا دەبی.
2.لایەنی سەربازی و بەتایبەت پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و شاردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی هەرجۆرە چاودێرییەكی دەرەكی بەسەر ئەو كەرتە، لە گرینگترین كارەكانی وەزارەت دادەنرێ. لەناو ئیتلاعاتدا بەشێكی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوە و نەهێشتنی مەترسییە هەواڵگرییەكانی سەر بواری سەربازیی ئێراندا هەیە و چالاكانەش كار دەكا.
3.لە هەر كەرتێكی ئابووری، زانستی، كۆمەڵایەتی و ... تەنانەت وەرزشیدا، بەشێكی شاراوەی سەر بەئیتلاعات هەیە كە پێویستە ئاگاداری سەرجەم لایەنە ئەمنی و وردەكارییەكانی كاروچالاكییەكان بی، ئەو راپۆرتانە بەشێوەی بەردەوام رەوانەی بەرپرسانی باڵاتر دەكرێنەوە و بڕیاری پێویستیان لەسەر دەردەكرێ.
4.دۆزینەوە و راهێنانی هێزی نوێی كادیر بۆ بەجێگەیاندنی ئەركی هەواڵگری لە چوارچێوەی رێكخراوی "تیرۆریستی"دا و بەكارهێنانیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی، كە بەشێكی زۆریان لە دەوروبەری ئێران ئەركیان پێ دەسپێرن و ژمارەیەكی زۆر تایبەت و كەمیان دواتر رەوانەی دەرەوەی وڵات و شوێنە دووردەستەكان دەكرێ. ستراتیژیی سەربازی و ئابووری هێزێكی وەك حیزبوڵای لوبنان، نموونەیەكی دیار و حاشاهەڵنەگری ئەو جۆرە لە كاری ئیتلاعاتە.
5.هێزە راهێنراوەكانی ئیتلاعات، هەركەس و رێكخراوە بەپێی توانای خۆی دەخرێتە بەرنامەی كاری گشتیی وەزارەتەوە و كاریان پێ دەسپێرن. بۆ نموونە ئەگەر كەسێكیان بەرپرس دەكرێ لە كردەیەكی وەك تیرۆركردنی رێبەرانی كورد لە ئوروپا، ئەوی تریان ئەركی تەقاندنەوەی بنكەی جوولەكەكانی بۆینس ئایرسی پایتەختی ئارژانتین جێبەجێ دەكا.
6.بڵاوكردنەوەی زانیاریی هەڵە و پروپاگاندایەك كە دواجار لە خزمەتی سیاسەتە گشتییەكانی ئیتلاعاتدا بی. بەكارهێنانی ئینتێرنێت و میدیا و دەستخستنە ناو كەرتی راگەیاندن وەك بەشێكی گرینگی سیاسەتی ئەو وەزارەتە لە كاروبارەكانی دادەنرێ و كردنەوەی ژمارەیەكی كەناڵی ئینتەرنێتی و میدیایی سەر بە ئیتلاعات، لەو ماوە كورتەدا خزمەتێكی باشیان بە مەبەستی سەرەكیی ئەو وەزارەتە لانیكەم بەرامبەر كورد كردووە. بێجگە لەوەی كاری سیخوڕی و چوونە ناو سیستەمی كۆمپیوتەری دوژمن (شەڕی سایبیری) و هاككردن و كۆنترۆڵی زانیارییەكان بە شەڕێكی نوێی وەزارەتی ئیتلاعات دادەنرێ و بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەك ماڵپەڕ و دامەزراوەی تایبەتی وەكارخستووە كە دیارترینیان ماڵپەڕی "ایران دیدبان"، "دیار و نادیار"، "كیهان"، "هابیلیان" و ... هتد. كە راستەوخۆ سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتن و هەركامیان مەبەستێكی تایبەتی گرتووەتەبەر.
ئۆپراسیۆنەكان
بەپێی ئاماری چالاكییەكانی پێشووتری وەزارەتی ئیتلاعات، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەفغانستان، عێراق، كوێت و لبنان بەگرینگترین شوێنی چالاكی ئەو وەزارەتە و سوپای قودس دادەنرێ. (ئیتلاعاتی سوپا بەشی تایبەتی سوپای قودس و سوپای پاسدارانە). دواتریش وڵاتانی ئوتریش، ئازەربایجان، كرواتیا، فەڕانسە، گورجستان، ئەڵمانیا، توركیا و بریتانیا لەڕیزی دووەم هاتوون. هەروەها ئەمریكا، ئەرژەنتین، بولیڤیا، برازیل، ئیكوادۆرو ڤەنزوێللا بەمەیدانی چالاكییەكانی ئیتلاعاتی ئێران دادەنرێن. وەك باسیش كرا سەرجەم بڕیارەكانی تایبەت بەكارو كردەگەلی گرینگی ئیتلاعات لەسەر دەستی "رێبەری باڵا" عەلی خامنەیی دەبیت، بەڵام وەك هێزی مرۆیی و مەیدانی سوود لە كەسانێكی توندڕۆی "شیعی" وەردەگرن كە لە بەرنامەی كاری ئیتلاعاتدا بە "سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زەمان" ناسراون. ئەو هێزە هەموو هەوڵەكانی خۆی لە سێ بەشدا چڕ كردووەتەوە:
كۆنتڕۆڵی هەرجورە جووڵە و هەواڵگرییەكی دوژمن بەكوردو عەرەبو تورك و فارسی ئۆپۆزسیۆنەوە، كاركردن لەسەر عەقڵی جوولەكە و كۆنتڕۆڵی هەواڵگریی ئیسرائیل. لەسەرجەم چالاكییەكانیاندا لەدەرەوەی وڵات كە سوپای قودسی باڵی هاوبەشی ئیتلاعات سوپای پاسداران بەڕێوەی دەبەن، باسی لانیكەم یەكێك لەو 3 بەشەی سەرەوە دەكرێ.
بودجەو هێزی مرۆیی
هەر لەسەرەتاوە تا ئێستە، بودجەی وەزارەتی ئیتلاعات شاراوەیە كە دامەزراوەیەكی رەسمی و حكومییە. ئەو شاراوەبوونە زۆرجار بە "بوونی بودجەیەكی كراوە" لێكدەدرێتەوە! بەڵام وەك هێزی مرۆیی و بەپێی زانیارییەكانی دزەپێكراو، ئیتلاعات نێزیكەی 40 هەزار كادیر و ئەندام و كارمەندی تایبەت بەخۆی لە هەموو دنیادا هەیە.
وەرگرتنی كارمەندو ئەندام
وەزارەتی ئیتلاعات راستەوخۆ پێوەندیی بە زانكۆی "امام محمد باقر" هەیە و هەركەسێك داوای ئەندامێتی بكا، پێویستە لەو زانكۆیە كۆمەڵێك تاقیكردنەوەی ئاینی، فكری و لێهاتوویی سەربازی و جەستەیی بكات. هەروەها ئەو زانكۆیە ساڵانە بەڕەسمی بڵاوی دەكاتەوە كە پێویستی بە وەرگرتنی ژمارەیەك قوتابی هەیە. لەو زانكۆیەدا یەكەمجار كار لەسەر پێگەیاندنی ئەندامانی ئیتلاعات لەبوارەكانی زانستە سیاسی و كۆمەڵایەتی، كارگێڕی، زانست و تەكنەلۆژیا دەكرێ. جگە لەوەی دواتریش پێویستە بە فیلتەرە ئەمنییەكانی خودی وەزارەتدا تێپەڕێتو خولی پێوەست بەكاری هەواڵگریو ئەمنی وەربگرن. دیارە جیا لە مەرجە سەرەتایییەكانی تری وەك ئەوەی پێویستە مسوڵمانو ئێرانی بی و بڕوات بە "ویلایەتی فەقیی خامنەیی" هەبی، ئەندامی هیچ رێكخراوێكی تر نەبی و لانیكەم خوێندنی ئامادەیی تەواو كردبی. تەمەنی لە 22 ساڵ كەمتر و لە 27 ساڵ زیاتر نەبی! پێویستە ئەوەش بزانین كە زۆرجار رەچاوی ئەو خاڵانە نەكراوەو بەپێی پێویست پێشوازی لە ئەندامو كارمەندی نوێ كراوە. نموونە هەیە كە ئەندامی ئیتلاعلات نەك هەر مسوڵمان و ئێرانیش نەبووە، بەڵكوو تەمەنی سەرووی 40 ساڵی یان غەیری ئیسلام بووە!
لەكوێ بەدوای ئیتلاعاتییەكاندا بگەڕێم؟
بەشی هەرەزۆری كارمەندانی ئیتلاعات، خۆیان لەژێر پەردەی كاری دیپلۆماسی، باڵوێز و كۆنسوڵخانەكان، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی، بانكە ئێرانییەكان و كۆمپانیا گەورەكانی بازرگانیدا حەشار داوە. جگە لەوەی دەستیان گەیشتووەتە ناو كەسایەتییە باڵاكانی سیاسی، كۆمەڵایەتیو ئابووریی ئەو وڵاتانەی پێوەندییان بەبەرژەوەندیی ئێرانو ئیتلاعاتەوە هەیە.
پەیوەندییەكانی هەواڵگری
ئیتلاعات لەگەڵ چەند ناوەندێكی دیكەی وەك دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی رووسیا SVR كە درێژەپێدراوی هەمان دامەزراوەی KGBی پێشووە، پێوەندییەكی توندوتۆڵی هەیەو بەشێكی زۆر كادیرو چالاكانی وەزارەتی ئیتلاعات لەسەر دەستی هەواڵگریی رووسیایی پێگەیشتوونو راهێنانیان پێكراوە. هەروەها رێكخراوی "قاعیدە" پێوەندییەكی ژێربەژێرو پتەوی لەگەڵی وەزارەتی ئیتلاعاتدا هەیە (سەرەڕای سووننەو شیعەبوونی ئەو دوانە) دژایەتیكردنی ئەمریكاو ئیسرائیل خاڵێكی هاوبەشی بەهێزی بۆ ئەو دوولایەنە دروست كردووە تا كاری لەسەر بكەن. لەمیانەی چالاكییەكانی قاعیدە بۆ تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لەتانزانیاو كینیا 1995-1996، دواتر دەركەوت كە 10%ی پێوەندییەكانی تەلەفۆنیی ئوسامە بن لادن سەرۆكی ئەوكاتی قاعیدە لەگەڵ ناوەخۆی ئێراندا بووە.
ئەوەی باس كرا، گۆشەیەكی كەم بوو لەوەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی كە لەو بەشەدا زیاتر باسی لایەنی ئیداریو گشتی كرا، لەبەشی داهاتوودا هەوڵ دەدرێ باس لەپرۆسەی گرتن، لێپێچینەوەی، درووستكردنی پەیوەندی، تیرۆرو شكەنجەخانەكانی ئەو وەزارەتە بەتەواوی وردەكارییەوە بكرێ.
هەندێك سەرچاوە:
http://www.vaja.ir/Public/Home/
https://www.youtube.com/watch?v=AD2pbpLGtn8#t=339
https://www.facebook.com/hawar.bazyan/videos/vb.100000721298899/99398277...
http://fas.org:8080/irp/world/iran/mois-loc.pdf
http://www.kurdpa.net/index.php?besh=dreje&cor=witar&id=8436
http://irandidban.com/
https://fa.wikipedia.org

No comments:
Post a Comment