وەزارەتی ناوخۆی هەرێم شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانی سەر هەولێری ئاشکرا کرد
🔹وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەزگاکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و شوێنی ئەو ئوتومبێلەیان دۆزیوەتەوە کە مووشەکەکانی لێ هاوێژراوە، ئوتومبێلەکەش لە جۆری "کیا" بووە و لە ڕێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزراوەتەوە.
🔹وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەمان شێواز و تەکنیک کە لە هێرشی ساڵی ڕابردووی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتبوو، لە هێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە.
No comments:
Post a Comment