حوکمی سیدارە دژ بە حوسین کەمانگەر لە لایەن کۆماری پەتوسیدارەی ئیرانەوە
داوای سزای لەسێدارەدان بۆ چالاکی کورد حسێن کەمانگەر دەکرێت
🔸بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ حسێن کەمانگەر چالاکی سیاسیی کورد، لهلقی یهكی دادگای ئینقلابی ڕژیمەوە لە شاری سنه دادگایی کراوە.
🔸دادگا دوای وهرگرتنی دوایین بهرگریی حسێن كهمانگهر پێنج ڕۆژ مۆڵهتی به پارێزهرهكانی داوە كه سهرجهم بهڵگه و دیكۆمێنتهكانی خۆیان لهم بارهوه پێشکەشی دادگا بكهن. لە دانیشتنەدا داواکاری گشتی شاری سنە داوای سزای سێدارەی بۆ کەمانگەر کردووە.
🔸بەپێی زانیارییەکان لە دانیشتنەکەدا حسێن کەمانگەر هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە کە خراوەتە پاڵی.
🔸حسێن کەمانگەر دوای دوو ساڵ لە زیندانیکردنی، ئەمجارە و لەسەر داوای وەزارەتی ئیتڵاعاتی ڕژیمی ئێران، بە تۆمەتی "بەغی" کە لە یاسای ئێراندا بە واتای دژایەتی خودا و سەرکێشی لە یاساکانە، داداگایی کراوە.
🔸حسێن کەمانگەر، خەڵکی کامیارانی سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ٢٠١٩ و لە میانەی شەپۆلی ڕەشبگیرییەکانی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراوە.
No comments:
Post a Comment