Pages

Ads 468x60px

14 Feb 2021

دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای سنە، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مامۆستای زمانی کوردی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی پشتڕاست کردەوە.

 


دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای سنە، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مامۆستای زمانی کوردی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی پشتڕاست کردەوە.


🔹هەیبەت محەمەدی، برا گەورەی ئەو مامۆستایەی زمانی کوردی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: "پێشر لە هۆبەی یەکی دادگای شۆڕش لە سنە بڕیاری زیندانیکردنی پێنج ساڵی بۆ زارا محەمەدی پێشنار کردبوو و ئاراستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکەی کردبوو، ئەمڕۆش سزاکەی پشتڕاست کرایەوە".


🔹ئەوەشی ڕاگەیاند: “ماوەی شەش مانگ دەبێت کە سزاکە نێردراوەتە دادگای تێهەڵچوونەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان دوو دادوەری دادگاکە و نەبوونی بەڵگەی پێویست، دادوەرێکیان ئیمزای لەسەر بڕیارەکە نەکردووە، بۆیە ئیتیلاعات پەنای بردوەتە بەر دادوەری باری کەسایەتی و دادوەری باری کەسایەتی ئیمزای بریارەکەی کردووە”.


🔹محەمەدی، وتیشی: "ئیتیلاعات هیچ بەڵگەیەکی دژی زارا نەبووە، بۆیە بەم دواییان دوو بەڵگەی سەیریان داوە بە دادگا، یەکەمیان بەشداریکردنە لە بەخاکسپاردنی تەرمی شاعیری سنەیی جەلال مەلەکشا، دووەمییش ئەوەیە کە زارا محەمەدی بە جلوبەرگی کوردی لەناوشاری سنە گەڕاوە".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates