هێرشی مووشەکیی بۆسەربنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
بنکەی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا بوو بە ئامانجی مووشەکی میلیشیاکانی سەربەڕێژیمی ئێران و سێ مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە پاریزگای سەلاحەدین کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی عێراق ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، بنکەی ئاسمانیی “بەلەد” سەربە هێزەکانی ئەمریکا، لە پارێزگای سەلاحەدین بوو بە ئامانجی سێ مووشەکی کاتیووشا.
بەوتەی سەرچاوە زانیارییەکانی عێراق مووشەکەکان لە دەرەوەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زەرەر وزیانێکی گیانی نەبووە و هاوکات دوو مووشەکیی دیکە لە ناوچەی سەوزی بەغدا لەنزیک باڵویزخانەی ئەمریکا کەوتەخوارەوە بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە برینداربوونی چەندین کەس دەکەن.
هەرلەم پێوەندییەدا حەوتووی ڕابردوو میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هێرشی مووشەکییان کردە سەر شاری هەولێر و بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەو شارە کە لە ئاکامدا ١کەس کوژراو ١٠کەسیش بریندار بوون بەڵام ئەمریکا سەرەڕای هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە هیچ وڵامێکی بۆ ئەم هێرشانە نەبووە.
No comments:
Post a Comment