سازمان خبات کردستان ایران پشتیبانی خود را از اعتصاب سراسری ٢٢بهمن اعلام کرد
پشتیوانی سازمانی خەبات لە بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری لە شارەكانی كوردستانی ئێران
مانگرتنی سەرانسەری لە كوردستانی ئێران سەردەكەوێ
هاونیشتمانیانی كوردستان!
تێكۆشەرانی نیشتمانی خۆشەویست!
چالاكانی مەدەنی تێكۆشەر!
ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی لە ماوەی 42 ساڵ دەسەڵاتی ستەمگەرانەیدا بە شێوەێكی بەربڵاو دوور لە هەموو بنەما ئینسانی و ئایینی و كۆمەڵایەتیەكان، خەڵكی ئێران و خەڵكی كوردستانی خستۆتە ژێر ستەم و چەوسانەوەو تا ئێستا هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهید و ملوێنەها كەسی خستۆتە بەر شكەنجەو حوكمی ناڕەوای زیندانی بە سەردا سەپاندوون.
وەك ئاشكرایە، چەوسانەوەی خەڵكی كوردستان لە لایەن ناوەندە سەركوتگەرە ئەمنیەتی و نیزامیەكان، دیاردەو كردەوەیێكی هەمیشەییەو، دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەموو ڕێگەو شێوەیەک كەڵك وەردەگرن بۆ چەوسانەوەی دانیشتوانی كوردستان.
هەر لە درێژەی سیاسەتی سەركوت و چەوسانەوەی خەڵكی كوردستان لە لایەن ڕژیم و ناوەندە ئەمنیەتیەكانی، وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لە ماوەی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ زیاتر لە 100 كەس لە چالاكانی مەدەنی لە شارە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەێك و بەبێ هیچ تاوانێك و تەنیا لە بەر كورد بوون و لە بەر خزمەت بە ژینگەی كوردستان، خزمەت بە زمان و كولتوری نەتەوەیی زیندانی كراون، كە بەداخەوە تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی زیندانی كرانی ژمارەیەک لەو كەسانە هیچ زانیاریەك لە بەر دەستدا نیەو ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ڕژیمی دیكتاتۆرو
دژی كورد وەڵامی كەس و كاریان نادەنەوە.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
١٢ی رێبەندانی ١٣٩٩
No comments:
Post a Comment