هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران کۆڵبەرێکیان لە سنوری سەردەشت کوشت
🔹بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارە دوێنێ هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشتی سەربە پارێزگای ئورمیە، هێرشیان کردووەتەسەر گروپێک لە کۆڵبەران.
🔹بە گوێرەی هەواڵەکە، هێرشەکە لە ناوچەی سنووری 'نۆکان' لە نزیک 'قاسم ڕەش'ی سەردەشت ڕوویداوە و لە ئەنجامدا، کۆڵبەرێک بەناوی 'خالید ئەحمەدپوڕ' خەڵکی گوندی 'وەردێ' کوژراوە.
No comments:
Post a Comment