ئانیسا جەعفری مهر بانگهێشتی دادگای
ئێنقلابی شاباد کرا
ئانیسا جەعفری مهر بانگهێشتی دادگای
ئێنقلابی شاباد کرا
ئانیسا جەعفریمهر، چالاکی کەلتووریی کورد خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب (شاباد) سەر بە شاری کرماشان بانگهێشتی دادگا کرا.
ئەم چالاکە دەبێ سبەی پێنجشەممە سێی ڕێبەندان لە دادگای ئینقلابی ئیسلام ئابادی غەرب ئامادە بێت.
ئانیسا جەعفریمهر لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بە بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، نووسی: "پاش دوو مانگ و نیو لەوکاتەوە کە هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی پوست و گەیاندنی ئەمانەتی هێرشیان کردە ماڵمان و دەستبەسەریان کردم، هەتاکو ئێستا هیچ دیکۆمێنت و بەڵگەیەکیان نەبووە کە ئەو تۆمەتانە خستوویانەتە پاڵمەوە بیسەلمێنێت و بیسەلمێنن کە ئەندامی حیزبە کوردییەکان بوومە و دژی ئاسایشی نەتەوەیی، کارم کردووە."
ئەم چالاکە نووسیویەتی: "دادوەری دادگای ئیسلام ئابادی غەرب مافی بەدواداچوونی مەلەفەکەمیان لە پارێزەرەکەم گرتووە. لە حالێکدا مافی پارێزەرگرتن، لە بنەڕەتترین مافەکانی مڕۆڤە کە وەک بەردەوام پێشێلی دەکەن."
ئانیسا جەعفەریمهر لە کۆتایی قسەکانی وتی : "پارێزەری لە خۆم، لە ناو سیستەمێک کە مافە سەرەتاییەکانیش تێدا پارێزراو نییە، لە فشە و قسەی قۆڕ دەچێت. دیارە ئەمە نمایشێکە کە تەنیا ئەیانەوێت حوکمە لە پێش دیاریکراوەکەم، پێم ڕابگەینن."
رۆژی چوارشەممەی رابردوو نۆزدەی سەرماوەز، ئەم چالاکە کوردە بە بارمتەی ٣٥٠ میلیون تمەنی به شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
No comments:
Post a Comment