قەرەیلان: ئێمە هەرگیز دیلمان نەکوشتوە
▪️موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکی کورددستان (کەجەکە):
▫️ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا.
▫️بۆ داگیرکەری هاتبوو، بەڵام نەیتوانی داگیر بکات، لە بریی ئەوەى دیلەکان رزگار بکات، کوشتنی، بەڵام خۆیشی لە بەریەک هەڵوەشا.
▫️ویستیان سوود لە زستان وەربگرن لە بەکارهێنانی فڕۆکەى چاودێری چونکە ئەنجامی باشتر بە دەست دێت.
▫️ هەڤاڵانمان لە باشووری گارە تەواو ئامادەکارییان نەکردبوو، بۆیە تورکەکان ئەمەیان بە لاوازی بینی و بە تاکیتێک هێرشیان کردە سەر گارە.
▫️ئەگەر هاوین بوایە، یەکێکیان بە ساخی دەرنەدەچوو.
▫️لە هێرشەکەیاندا ٢٠ فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و ٤١ فڕۆکەى جەنگی و باڵەفڕی کۆبرا و ئاتاک و سکۆرسک لەو چوار رۆژ بەکار هێنران.
▫️ ٥٠ شوێنیان بۆردومان کرد، کەچی تەنها یەک هەڤاڵمان شەهید بوو و هەڤاڵەکانی ترمان هەمویان لە شەڕدا شەهید بوون.
▫️تا ئەمڕۆ ئێمە سەدان سەربازی دەوڵەتی تورکمان بە دیل گرتووە بەڵام هەرگیز دیلمان نەکوشتوە و بە ناوبژیوانان ئاڵوگۆڕمان پێ دەکرد
▫️ بەڵام ئەمجار هیچ کەس نەهات ناوبژیوانی بکات، چونکە تورکیا رێگایان بەکەس نەدەدا ناوبژیوانی بکات.
▫️ئێمە پابەندی یاسا نێونەتەوەیەکانی بواری جەنگین و دواى لێکۆڵینەوەى سەربەخۆ دەکەن لەبارەى کوژرانى دیلەکانیش.
No comments:
Post a Comment