ژنە چالاکوانێکی کورد دوای مانگێک لە دەستبەسەربونی گواسترایەوە بۆ زیندانی ئورمیە
🔹ژنە چالاکوانی کورد ئەسرین محەمەدی، کە لە چوارچێوەی ڕەشبگیریی هاوڵاتیانی کورد لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، ڕۆژی ٨ی مانگی ڕابردوو لە شاری تاران دەستگیرکرابوو، زیاتر لە مانگێک لە زیندانە ئەمنییەکانی سوپای پاسداران لە ئورمیە لێپرسینەوەی لێکراوە.
🔹بەپێی هەواڵیکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەسرین محەمەدی، دوێنێ و دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکانی، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری ئورمیە.
No comments:
Post a Comment