ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئێران لە بەغدادی پایتەختی عێراق لەبارەی سەردانی ئیبراهیم ڕەیسیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
🔹دوێنێش، ئەنجومەنی باڵای دادی ڕژێمی ئێران ڕایگەیاندبوو، ئێوارەی دووشەممە ئیبراهیم رەیسی دەگاتە بەغداد و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ بەرپرسانی تری عێراق کۆبونەوە ئەنجام دەدات.
🔹ڕاشیانگەیاندوە ئەوسەردانەی ئیبراهیم ڕەیسی،لەسەر بانگهێشتی فایەق زێدانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای داداوەری عێراق بوە کەساڵی ڕابردوو سەردانی تارانی کردبوو.
🔹چالاکوانانی عێراقی بەگومانەوە دەڕواننە ئەو سەردانە کەچەندین دۆسێی تری لەهەکبەدایە کەئەوەش لەکاتێکدایە عێراق بەناو چەندین قەیران و گێژاوی دروستکراوی دەستی ئێران دا تێۆەڕدەبێت.
🔹چالاکوانان و شرۆڤەکاران دەڵێن ئەم سەردانەی ئیبراهیم ڕەیسی لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو، لە ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، دادگای لێکۆڵینەوەی بەغداد بڕیاری دەستگیرکردنی دۆناڵد ترامپی دەرکرد بەهۆی کوشتنی سولەیمانی و مەهدی موهەندیسەوە.
No comments:
Post a Comment