Pages

Ads 468x60px

17 Feb 2021

کۆمیتەی پژاک لە وڵاتانی ئەوروپایی چالاکی بەڕێوەدەبەن و خاوەنداری لە دەستگیرکراوان دەکەن

 


کۆمیتەی پژاک لە وڵاتانی ئەوروپایی چالاکی بەڕێوەدەبەن و خاوەنداری لە دەستگیرکراوان دەکەن


🔸کاردانەوەکان دژی ڕەشبگیری و دەستگیرکردنی چالاکان و خوێندکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرفراوانتردەبێت، کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان،پژاک، لە هۆڵەندا چالاکی بەڕێوەدەبات و بانگەوازی دەکات.


🔸کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، لە شاری لاهای وڵاتی هۆڵەندا، شەپۆلی ڕەشبگیری و دەستگیرکردنی چالاکوانان و خوێندکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتوندی شەرمەزار دەکات.


🔸لەبانگەوازییەکدا هێما بۆئەوەدەکات لەماوەی مانگی ڕابردودا، زیاتر لە ١٥٠، چالاکی سیاسی و مەدەنی،ژینگەپارێز،فەرهەنگی و هونەری، خوێندکاران دەستگیرکراون و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.


🔸کۆمیتەی پژاک، لە لاهای، هێما بۆئەوە دەکات، لەگەڵ ئەوقەیرانانەی کە خودی ڕژێمی ئێران و ویلایەتی فەقێ بەسەر گەلانیان دا هێناوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی هەست بە ئاسایش و ئارامی ناکات، لەئێستادا دەستگیرکراوان و چالاکوانانی تر زیاتر لە هەمووکاتێک پێویستیان بەپشتیوانی ئێمە هەیە. 


🔸کۆمیتەی پژاک، بانگەوازی لەهەموولایەک دەکات بەمەبەستی شەرمەزارکردنی شەپۆلی ڕەشبگیرییەکان و سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ڕۆژی شەممە ٢٠یفێبریوەری لەکاتژمێر٢ی دوانیوەڕۆدا لەبەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا گردبونەوەیەک بەڕێوەدەبەین، بۆئەو مەبەسەت داوا لە هەموو ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان دەکەین لەو گردبونەوەیەدا بەشداری بکەن و ببنە دەنگی دەستگیرکراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


🔸هەروەها لەلایەکیترەوە، کۆمیتەی پژاک لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نەرویج، بۆ هەمان ئامانج دوێنێ بانگەوازییەکی کرد کە ڕۆژی پێنج شەممە لە کاتژمێر سێ تا چواری دوانیوەڕۆ لەبەردەم باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئێران لە ئۆسلۆ چالاکی بەڕێوەدەبەن و داوای کرد بەشداری لەوچالاکییەدا بکەن.


کات و شوێنی چالاکییەکان:

دانهاغ- لاهای

هۆڵەندا

شەممە 20-02-2021

کاتژمێر-14:00

بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا


ئۆسلۆ 

نەرویج

پێنج شەممە 18-02-2021

کاتژمێر-١٦:00-15:00

شوێن: Drammensveien 88E Oslo  

بەردەم باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئێران

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates