ڕەقهەڵاتن و برینداربوونی دوو کۆڵبەر
▪️ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی یوسف وەتەندوست خەڵکی مەریوان لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان هەڵدێرا و بە سەختی بریندار بوو و براوەتە نەخۆشخانەی شاری مەریوان.
▪️ چاونیوز بڵاوی کردەوە ١٩ی ڕێبەندان کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی کێلێ و نەنۆری بانە هەڵدێراوە و تەرمەکەی دۆزرایەوە. ئەو کۆڵبەرە لاوە بەناوی شارام قادری خەڵکی ئاوایی وشتەپەی سەر بە شاری بۆکانە کە دوای هەڵدێرانی لە سەرمان ڕەق هەڵاتووە.
No comments:
Post a Comment