ئەی ئافەرم کەناڵی میدیایی چاو..! دوای 22 ساڵ لە تەنیاییم کە هاوار هاوارمەو بەرنامەم لەو بوارەدا بەرهەم هێناوە، وا ئەم بەرنامە جوانەتان پێشکەش کردین. ماندوو نەبن ئەزیزانم، چاوتان ماچ دەکەم.
حەوت ساڵیشە لە پەیوەندیدام بۆ گۆڕینی سیستەمی پەروەردەو پرۆگرامی خوێدن، هاوارمە بۆ گۆڕینی بنەماکانی خوێندن و سیستەمێکی پەروەردەی دروست کەپڕ بێت لە پرۆگرامی زانستی، بە نوسین و بە سیمینارو بە بەرنامەی ڤیدیۆیی چالاکیم کردووە، بۆ نموونە بڕوانە ئەم لینکە
بەڵام بە داخەوە خۆم بە تەنیا بینیوەو هەستم نەکردووە ئەو بەڕێزانەی کە کاریان لەسەر ئەم بابەتە کردووە، بە ئاقارێکی چاکدا بردبێتیان بۆیە سەرکەوتوونەبوون. لە ئایندەدا کاریگەریەکانی کارکردنم لەسەر گۆڕینی هەندێک لە پرۆگرامەکانی خوێندنی بنەڕەتی لەبەرنامەیەکدا ئاشکرا دەکەم کە بە وەزارەتەکان ئەنقەست لەخەڵکیان شاردۆتەوە.
No comments:
Post a Comment