لە ئەفغانستان چ خەبەرە؟!
▪️ باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە کابول بڕیارى داوە هەموو بەڵگە نهێنی و هەستیارەکان لەنێو بەرن و بسووتێنرێن، چونکە ئەگەرى هەیە تاڵیبان دەستیان بەسەردا بگرێت و بیانکاتە ئامرازى ڕاگەیاندن
▪️ کەنەدا دەڵێت پێشوازى لە ٢٠ هەزار پەنابەرى ئەفغانى دەکات.
▪️ بەرپرسێکى ئەفغانستان دەڵێت: تاڵیبان هێرشێکى وەحشیانەى بۆ شارى مەزار شەریف دەست پێ کردووە.
▪️ ئەنتۆنى گۆتریش سکرتێرى نەتەوە یەکگرتووەکان:
▫️ دۆخێکى زۆر سەختى مرۆیی لە ئەفغانستان هەیە.
▫️ داوا لە تاڵیبان دەکەین کە ئۆپەراسیۆنى سەربازى لە ئەفغانستان بوەستێنێت.
▫️ تاڵیبان ڕێوشوێنى زۆر توندى گرتووەتە بەر دژى ژنان و ڕۆژنامەنووسان
▫️ بەلانى کەمەوە ٢٤١ هەزار کەس بە هۆى شەڕ و توندئاژۆیی تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان ئاوارە بوونە!
سپای قودس وەکوو وتەبێژ و بلێندگۆی تاڵیبان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی تاڵیبان، بێ ئەوەی دێڕێک جێ بخات یاکوو ڕەخنەیەک بگرێت، هەمیسان هاوکاری و هاوفکری لەگەڵ ئەم گرووپە وەحشییەی ئاشکرا کرد،
ئەحمەد نادری نوێنەری نەریتخوازی کۆماری ئیسلامی بە نوێنەرایەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند بوو تاڵیبان «بزووتنەوەی ڕەسەنی ناوچەیە» و سەعید لێلاز لە ڕیفورمخوازە بەناوبانگەکانی کۆماری ئیسلامی وا تۆڕەهاتێکی ڕاگەیاند بوو: «ئەوە کە تاڵیبان مافی ژنان ناپارێزێت کێشەی ئێمە نییە، خۆیان دەبێت کێشەی خۆیان چارەسەر بکەن .»
▪️ڕوونە هاوپەیمانی ترسهێنەری زلهێزەکانی ناوچە و زلهێزە جیهانییەکان خەریکی ڕاسپاردنی هێز لە ئەمریکا بۆ تاڵیبانە. دەبێ ببینیم ڕووداوەکانی داهاتووی ناوچە و ئەفغانستان دەمامک لەسەر ڕوومەتی کێها لادەبات و تا ئەو کاتەش سپای قودسی کۆماری ئیسلامی خەریکی بڵاوە دانی مەشروعیەتی تاڵیبانە
شهر خالى، جاده خالى، کوچه خالى، خانه خالى
جام خالى، سفره خالى، ساغر و پيمانه خالى.
واى از دنيا که يار از يار ميترسد
غنچههاى تشنه از گلزار ميترسد
عاشق از آوازه ديدار ميترسد
پنجه خنياگران از تار ميترسد
شهسوار از جاده هموار ميترسد
اين طبيب از ديدن بيمار ميترسد
No comments:
Post a Comment