هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم لە بۆکان و پیرانشار دوو هاووڵاتی کوردیان دەستگیر کرد.
دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، لە شاری پیرانشار
▪️ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سێ هاووڵاتیی کورد به ناوەکانی "ئەرسەڵان پورمحەمەد" کوڕی تاهێر، "عەبدوڕەحمان قادری" کوڕی عەلی و "موزەفەر ئەحمەدی" کوڕی مەلا ڕەسوڵ خەڵکی گوندی "گەرگوولی سەرێ" سەر بە شاری پیرانشارلەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
▪️هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیانەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
▪️تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لە دەستدا نییە.
No comments:
Post a Comment