٧ ڕۆژە چارەنووسی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک لە هەولێر دیار نیە
🔹لە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگەدا، دوو لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی و ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، دوای گەرانەوەیان لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی شەنگال، چووبوونە شەنگال، لەکاتی گەڕانەوەیاندا، لە بازگەی کەڵەک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کران.
🔹بەڕێوەبەرانی ڕژاک،ئەلێن،ئەو سێ ئەندامەیان بە ناوەکانی خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراون و تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی ڕاگرتنیان نازانرێت.
🔹ڕژاک، داوادەکات، بەزووتریین کات پەدەکە ڕوونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانەیان بدات و ئازادییان بکەن، دەشڵێن: ئەگەر ئەندامەکانمان ئازاد نەکرێن، ڕێگەچارەی دیکە دەگرنەبەر.
No comments:
Post a Comment