🔻بنکەیکی سەربازی ئەمریکا لە سنووری کوێت و عێراق مووشەکباران کرا
🔹بە پێی هەواڵی ئاژانسە جیهانیەکان ، سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە لە پارێزگای بەسرەی عێراقەوە، سێ مووشەک ئاراستەی بنکەیکی سەربازی ئەمریکا لە سەر سنووری نێوان عێراق و کوێت کراوە.
🔹ئاژاسنی هەواڵنێری فارس-ی ئێران ڕایگەیاندووە ، دوو دانە لەو سێ موشەکە لە نزیک بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سنوری سەفوانی کویت کەوتوونەتە خوارەوە.
🔹یەکێکی دیکە لە مووشەکەکان لە ناو خاکی کویت داکەوتووە.
🔹سەبارەت بە زیانەکانی ئەو هێرشە مووشەکیە تا ئیستا هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.
🔹ماوەیەکە بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکان لە عێراق روبەەی هێرشی مووشەکی دەبنەوە.
🔹ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە دەزانێت.
No comments:
Post a Comment