سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەریز نەفتالی بەنت بە سەردەانیک گەیشتە ئەمەریکا
ئیسرائیل دەڵێ بەردەوام دەبن لە هێرش کردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران
🔹سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە وتووێژێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز وتوویەتی: وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ نوێکردنەوە و ژیاندنەوەی پەیمانی ئەتۆمی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی لەگەڵ ئێران نییە.
🔹نەفتالی بەنێت کە بڕیارە بە زوویی لەگەڵ سەرکۆماری ئەمریکا دیدار بکات دەڵێ: لە دیدارەکەی دا لەگەڵ جۆ بایدن، سیاسەتی ئیسرائیلی سەبارەت بە ئێرانی بۆ شی دەکاتەوەکە بریتی دەبێ لە بەردەوام بوونی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەب و درووستکردنی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی دژی ئێران.
🔹بەنێت وتوویەتی: درووست کردنی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی پێکهێاتوو لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ڕێگە لە دەستوەردان و ئاژاوەنانەوەی زیاتری ئێران لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا دەگرێت.
🔹هەروەها ڕاشیگەیاندووە ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام دەکات و هەوڵیش دەدات کە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران بەردەوام و زیاتریش بکرێن.
No comments:
Post a Comment